سه‌رۆكی هه‌رێم پێشوازی له‌ فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانیی عێراق كرد

:: PM:06:06:13/01/2021 ‌
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ شهاب جاهد زه‌نگه‌نه‌، فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانیی عێراق كرد.

به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵێكی‌ ماڵپه‌ڕی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌ دیدارێكدا نێچیرڤان بارزانی به‌بۆنه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كه‌ی و ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانیی عێراق، پیرۆزبایی له‌ شهاب جاهد كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ ئه‌رك و پۆستی تازه‌یدا بۆ خواست.

نێچیرڤان بارزانی دووپاتی‌ له‌ ڕۆڵی سوپای عێراق وه‌ك سوپایه‌كی نیشتمانی بۆ پارێزگاری و به‌رگریكردن له‌ وڵات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر كرده‌وه‌
نێچیرڤان بارزانی دووپاتی‌ له‌ ڕۆڵی سوپای عێراق وه‌ك سوپایه‌كی نیشتمانی بۆ پارێزگاری و به‌رگریكردن له‌ وڵات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر كرده‌وه‌ و یادی 100 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی له‌ سوپا پیرۆز كرد.

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، شهاب جاهد زه‌نگه‌نه‌، فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانیی عێراق، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێشوازیكردنی ده‌ربڕی.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم