راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی له ئیسپانیا، هۆكاری مانه‌وه‌ی تا ئێسته‌ی هه‌ردوو یاریزان ئیسكۆ و مارسێلۆی له ریال مه‌درید ئاشكرا كرد.
هه‌ردوو یاریزان له نه‌وه‌ی زێڕینی یانه‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌دا سێ جار له‌سه‌ریه‌ك نازناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپایان به‌ده‌ست هێناوه، به‌ڵام ئێسته له تیپه‌كه‌دا جێی بایه‌خ نین.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی، هه‌ردوو یاریزان به هۆی داكشانی ئاستیان له دوای یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگی 2018، وای كرد شوێنی خۆیان له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیدا له ده‌ست بده‌ن، ئه‌مه‌ش وای كرد سه‌رۆكی یانه‌كه بیر له‌وه بكاته له یانه‌كه به‌ڕێیان بكات، به تایبه‌تی له هاوینی 2019 و پێش ئه‌وه‌ی زیدان بگه‌ڕێته‌وه تیپه‌كه.
رۆژنامه‌كه ئاشكرای ده‌كات، زیدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید تا ئێسته رێگه‌ی نه‌داوه یاریزانه‌كان له تیپه‌كه دووربخرێته‌وه، چونكه هه‌ست به‌وه ده‌كات خۆی به قه‌رزاریان ده‌زانێت، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ئاستێكی به‌رزیان له ماوه‌ی یه‌كه‌می راهێنه‌رایه‌تیی زیدان له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌دا پێشكه‌ش كرد.
زیدان هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه له كانوونی یه‌كه‌می رابردوو گوتی: "هه‌رگیز خزمه‌ت و به‌خششی ئه‌وان له بیر ناكه‌م، به‌ڵام پێویسته به رژی كار بكه‌ن".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هه‌ردوو یاریزان له مه‌شقه‌كان خۆیان زۆر ماندوو ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێشته نه‌یانتوانیوه شوێنی خۆیان له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیدا بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی به‌رده‌وامیی ئاستبه‌رزی كرووس و مۆدریچ و هه‌روه‌ها مێندی.
راپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی سپۆرت، ئاماژه به‌وه ده‌كات، دووباره هه‌ردوو یاریزان ده‌خرێنه لیستی ئه‌و یاریزانانه‌ی تیپه‌كه ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌رداریان بێت، به‌ڵام زیدان هه‌وڵ ده‌دات بیانهێڵێته‌وه و دووباره پشتیان پێ ببه‌ستێت.