سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا وه‌ڵامی ئالدار خه‌لیل ئه‌ندامی كۆنسه‌ی هاوسه‌رۆكایه‌تی په‌یه‌ده ده‌داته‌وه.
له لێدوانێكدا كه گوته‌بێژێك به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كردووه‌ته‌وه هاتووه، ڕۆژی سێشه‌م 12ی كانوونی دووه‌م ئالدار خه‌لیل ئه‌ندامی كۆنسه‌ی هاوسه‌رۆكایه‌تیی په‌یه‌ده له چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له دانوستاندنی نێوان ئه‌نه‌كه‌سه و په‌یه‌ده كردووه و هێزی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژی به به‌كرێگیراوی ده‌وڵه‌تی توركی له‌قه‌ڵه‌م دابوو.
ناوبراو باش ده‌زانێت و ئاگاداره كه قاره‌مانانی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ له سه‌ره‌تای دروستبوونیانه‌وه تا ئه‌مڕۆ له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی پاراستنی خاكی كوردستاندا بوونه
" ناوبراو باش ده‌زانێت و ئاگاداره كه قاره‌مانانی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ له سه‌ره‌تای دروستبوونیانه‌وه تا ئه‌مڕۆ له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی پاراستنی خاكی كوردستاندا بوونه، له شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعشدا به ده‌یان شه‌هید و برینداریان داوه و هیچ نیشتمانپه‌روه‌رێكی خاوه‌ن ویژدان له‌بیریان ناكات" له لێدوانه‌كه‌دا وانووسراوه.
هه‌روه‌ك دووپات كراوه‌ته‌وه كه ئه‌م جۆره لێدوان و تۆمه‌تانه زیانگه‌یاندنه به یه‌كڕیزی و مه‌رامی سه‌ره‌كی لێی تێكدانی گفتوگۆی نێوان لایه‌نه كوردییه‌كانه، ئاشكراشه هه‌ر كات باس له به‌كرێگیراوی ده‌كرێت، خه‌ڵك یه‌كسه‌ر كێی به بیر دێته‌وه. كرده‌وه و مێژوو و ڕووداوه‌كان گه‌واهیی ئه‌وه‌ن ئاخۆ كێ به‌كرێگیراوی ئه‌م و ئه‌و بوو.