ئه‌پلیكه‌یشنی واتس‌ئاپ كه یه‌كێكه له تۆڕه به‌ناوبانگه‌كانی پێوه‌ندیكردن له‌م دوایییه سیاسه‌ت و ڕێساكانی خۆی گۆڕیوه و هه‌موو به‌كارهێنانیشی خستووه‌ته به‌رده‌م دوو بژاره‌وه، یان قبووڵكردنی ڕێسا نوێكان، یانیش له هه‌شتی مانگی داهاتوو، هه‌ژماره‌كه‌ی ده‌سڕێته‌وه و ناتوانێ چیتر واتس‌ئاپ به‌كاربهێنێت، ئه‌مه گفتوگۆی زۆری له میدیاكان و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌شێك ترس و نیگه‌رانیان له ڕێسا نوێكان هه‌یه و له ئه‌گه‌ری قبووڵكردنی واتس‌ئاپ ده‌چێته ورده‌كاری ژیانیانه‌وه و به‌شێكیش داوای بایكۆتكردنی واتس‌ئاپ و گه‌ڕان به دوای جێگره‌وه‌ی واتس‌ئاپ ده‌كه‌ن.
واتس‌ئاپ له ساڵی 2018 له‌لایه‌ن كۆمپانیای فه‌یسبووك كڕایهوه و ئێسته موڵكداری بۆ ئه‌و كۆمپانیایه ده‌گه‌ڕێته‌وه، سیاسه‌ت و ڕێسا نوێكانیش ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری دروست كردووه و هه‌مووان ناڕه‌زایی دژی سه‌پاندنی ئه‌و ڕێسا نوێیانه به زۆر ده‌رده‌بڕن و ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه.
مه‌ترسی و گرفته‌كه بریتییه له پاراستنی تایبه‌تمه‌ندی به‌كارهێنه‌ران، كه نه‌ك ته‌نیا له‌گه‌ڵ واتس‌ئاپ، بگره هه‌موو ئه‌وانه‌ی شاره‌زای ته‌كنه‌لۆجیا و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تین، گرفتیان له‌گه‌ڵ ئه‌م سیاسه‌ت و ڕێسایانه هه‌یه، كه به‌سه‌ر به‌كارهێنه‌ری ده‌سه‌پێنن و ده‌بێ قبووڵیان بكات، كه داتا و زانیارییه تایبه‌ته‌كانی له‌لایه‌ن كۆمپانیای خاوه‌نی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه به‌كاربهێنرێ و هه‌ڵبگیرێ و سوودی لێ وه‌ربگیرێت، ئه‌مه‌یش بێ متمانه‌یی لای به‌كارهێنه‌ران دروست ده‌كات و زۆرێكیش له‌و بڕوایه‌دان كه كۆمپانیاكانی ته‌كنه‌لۆجیا، داتا و زانیاری تایبه‌ت و كه‌سی به‌شداران به ده‌زگه‌كانی هه‌واڵگری ده‌فرۆشنه‌وه.
هۆی دروستبوونی ئه‌و ناڕهزاییانهیش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك كۆمپانیای فه‌یسبووك، واتسئاپی به بڕی 19 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی كڕی، به‌ڵێنی دا كه هیچ گۆڕانكارییه‌ك له سیاسه‌ت و ڕێساكانی به‌كارهێنانی واتس‌ئاپ ناكات و هیچ گۆڕانكارییه‌كیش له ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه دروست ناكات، كه ببێته هۆی گرفت بۆ به‌كارهێنه‌رانی.
گۆڕانی سیاسه‌ت و ڕێسا و مه‌رجه‌كانی به‌كارهێنانی واتس‌ئاپ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی به‌كارهێنه‌ران بۆ خزمه‌تی كۆمپانیاكه به‌كارده‌هێنێ و ناڕه‌زایی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه
ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی ئێسته‌یش كردوویه‌تی له ڕێساكان، زیاتر ئامانجی بازرگانی له پشته‌وه‌یه، به تایبه‌ت بۆ وه‌رگرتنی ناوه‌رۆك و خواستی به‌كارهێنه‌رانی واتس‌ئاپ، تا له په‌خشكردنی ریكلامی ئه‌لیكترۆنی سوودی لێ وه‌ربگرێ و به‌كاری بهێنێت.
هه‌رچه‌نده زانیارییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه پاراستنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كان هیچ ئاڵوگۆڕێكی به‌سه‌ر نه‌هاتووه و ئه‌و ڕێسا نوێیانه ته‌نیا بۆ زانینی چۆنیه‌تی بیركردنه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ر و خواست و حهزهكانیهتی، تا ریكلام به گوێره‌ی حه‌ز و خواسته‌كانی بخه‌نه به‌رده‌می، به‌ڵام به‌شێك له شاره‌زایان نایشارنه‌وه، كه كۆمپانیای فه‌یسبووك مه‌رجی پێفرۆشتنی واتساپی پێشێل كردووه.
ئه‌وان ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێك كردووه به ناونیشانی، ڕێز له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانمان بگره، داوا ده‌كه‌ن كه ناوه‌رۆكی نامه و گفتوگۆكانیان له واتس‌ئاپ به شاراوه‌یی بمێنێته‌وه و ته‌نانه‌ت خودی كۆمپانیای فه‌یسبووكیش نه‌توانێ سوودی لێ وه‌ربگرێت، به‌ڵام هه‌رچه‌نده نامه‌كان به شاراوه‌یی و كۆدكراوی ده‌مێننه‌وه، كه‌چی بۆ كۆمپانیای فه‌یسبووك نا، چونكه مه‌به‌ستیه‌تی له بڵاوكردنه‌وه‌ی وردتر و باشتری ریكلام سوود له تایبه‌تمه‌ندی و داتا و گفتوگۆكان وه‌ربگرێت.
ڕێسا و سیاسه‌تی نوێی واتس‌ئاپ ڕێ به كۆمپانیای فه‌یسبووك ده‌دات، كه جۆری مۆبایل و ئای پی و تۆڕی ئینته‌رنێت و سیم كارتی كۆمپانیاكانی گه‌یاندن و پاتری مۆبایل و زۆرترین و وردترین شت له‌باره‌ی به‌كارهێنه‌ری واتسئاپه‌وه بزانێت.
گرووپه‌كانی ناڕه‌زایی بایكۆتی واتس‌ئاپ ده‌كه‌ن و جێگره‌وه ده‌خه‌نه به‌رده‌م خه‌ڵكه‌وه
شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ڕێسا نوێكان بریتین له هه‌شت هه‌زار وشه و پڕن له چه‌مكی یاسایی و زۆر له‌وه زیاتر هه‌ڵده‌گرن كه له چه‌ند خاڵێكی ئاسایی كورت بكرێته‌وه، به تایبه‌ت ئه‌و خاڵه زۆر جێی نیگه‌رانییه، كه داتاكانی واتس‌ئاپ تێكه‌ڵی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌كرێ و كۆمپانیاكانه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی زیاتر له ڕێی سیاسه‌تی وردتری ریكلامه‌وه، هه‌موو داتاكان به‌كارده‌هێنێت، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات مرۆڤ ته‌نیا وه‌ك ئامرازێكی ریكلام له‌سه‌ركراو ببینێت و ڕێز له ژیان و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانمان نه‌گرێت.
خاڵێكی تری سیاسه‌ته‌كان بریتییه له داتاكان له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌كردن و پارهپێدانی ئه‌لیكترۆنی، كه ئه‌مه‌یش زۆر جێی مه‌ترسییه و پسپۆرانی بواری ته‌كنه‌لۆجیا هۆشداری له‌باره‌وه ده‌ده‌ن.
له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌نگاوه‌وه، گرووپه‌كانی ناڕه‌زایی وێڕای بایكۆتكردنی واتس‌ئاپ، چه‌ند جێگرهوهیهكیشیان خستووه‌ته به‌رده‌م خه‌ڵكه‌وه، كه دیارترینیان بریتییه له سیگنال كه له‌لایه‌ن ئێدوارد سنۆدنی سیخوڕی پێشووی ئه‌مه‌ریكا دروستكراوه كه ئێسته وه‌ك په‌نابه‌ر له مۆسكۆ ده‌ژی، هه‌روه‌ها تۆڕی ته‌له‌گرام و پاشانیش سریما وه‌ك بژاره‌یه‌كی زۆرباش خراوه‌ته ڕوو، كه به پارێزراوترین و جێی متمانه‌ترین ئه‌پلیكه‌یشن داده‌نرێ، بۆ چاتكردن و گفتوگۆ به‌شێوه‌ی تێكست و ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه، پسپۆران باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه سریما به‌شێوه‌ی 100% پارێزراوه و هیچ كه‌س ناتوانی داتاكانت به‌كاربهێنێت، ته‌نانه‌ت كۆمپانیای خاوه‌نیشی ئه‌م مافه‌ی به‌خۆی نه‌داوه.