له یارییه‌كانی قۆناغی 16ی جامی ئیتالیا هه‌ردوو یانه‌ی ئینته‌رمیلان و ناپۆلی، بردنه‌وه‌یان تۆمار كرد و گه‌یشتنه قۆناغی هه‌شت.
ئینته‌رمیلان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی بووه میوانی فیۆرێنتینا و به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ لێی برده‌وه.
له كاتی ئاسایی یارییه‌كه‌دا ئه‌نجامه‌كه 1-1 گۆڵ بوو، كه گۆڵی ئینته‌ر له لایه‌ن ڤیدال به په‌ناڵتی له خوله‌كی 40 و گۆڵی فیۆرێنتنیا كریستیان كوامی له خوله‌كی 57 تۆماری كرد.
یارییه‌كه چووه كاتی زیادكراو و یه‌ك خولهك پێش كۆتاییهاتنی هه‌ردوو گێمی زیادكراو و له خوله‌كی 119 رۆمێلۆ لوكاكۆ گۆڵی بردنه‌وه‌ی بۆ ئینته‌ر تۆمار كرد.
به‌مه‌ش تیپه‌كه گه‌یشته قۆناغی هه‌شت و له‌وێشدا له دێربیی تووڕه‌ییدا به‌رامبه‌ر ئه‌ی سی میلان یاریی ده‌كات.
یارییه‌كه زۆر توندوتیژ بوو، یاریزانانی ئینته‌ر 7 كارتی زه‌رد و یاریزانانی فیۆرێنتینا 4 كارتی زه‌ردیان وه‌رگرت.
له یارییه‌كی تردا یانه‌ی ناپۆلی، له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی "یاریگه‌ی مارادۆنا" بردنه‌وه‌یه‌كی زه‌حمه‌تی تۆمار كرد و به 3-2 گۆڵ له یانه‌ی ئیمپۆلیی برده‌وه، كه ئه‌مه‌ی دوایی ئێسته له پله دووی ئیتالیا یاریی ده‌كات.
جیۆڤانی دی لۆرێنزۆ، هێرڤینگ لۆزانۆ و ئاندریا پیتانا گۆڵه‌كانی ناپۆلییان تۆمار كرد، دوو گۆڵه‌كه‌ی ئیمپۆلییش نه‌دیم بارامیی یاریزانی سویسری تۆماری كرد.
به‌م بردنه‌وه‌یه ناپۆلی خۆی گه‌یانده قۆناغی هه‌شته‌می جامی ئیتالیا، كه خۆی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی نازناوه‌كه‌یه.