ئه‌مشه‌و یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی گێڕا، دوای ئه‌وه‌ی له یاریی جامی سوپه‌ری فڕه‌نسا له یانه‌ی مارسیلیای برده‌وه.
هه‌ردوو یانه‌ی پاریس سانجێرمان و مارسیلیا له یاریی كلاسیكۆی فڕه‌نسا بۆ بردنه‌وه‌ی جامی سوپه‌ری وڵاته‌كه‌یان به‌یه‌ك گه‌یشتن، له ئه‌نجامدا پاریس به 2-1 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
گۆڵه‌كانی پاریس سانجێرمان له‌لایه‌ن ئیكاردی و نه‌یماره‌وه تۆمار كران.
هه‌روه‌ها گۆڵه‌كه‌ی مارسیلیا دیمتری پایێ تۆماری كرد، هه‌روه‌ها ئیكاردی به باشترین یاریزانی یارییه‌كه دیاریی كرا و خه‌ڵات كرا.
به‌م شێوه‌یه یانه‌ی پاریس سانجێرمان بۆ جاری ده‌یه‌م له مێژووی خۆی و بۆ جاری هه‌شته‌می له‌سه‌ریه‌ك، نازناوی جامی سوپه‌ری فڕه‌نسای برده‌وه و یاریزانان به به‌رزكردنه‌وه‌ی جامه‌كه، ئاهه‌نگیان گێڕا.