ژماره‌یه‌ك عه‌ره‌ب ده‌ستیان به كێڵانی زه‌ویی كورده‌كانی داقووق كرد، بۆیه جووتیاره كورده‌كان ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و بوونه پاسه‌وانی زه‌وییه‌كانیان.
شه‌وی ڕابردوو، چه‌ند جووتیارێكی گوندی حه‌فته‌غاری سه‌ر به سنووری داقووق، "وشه"یان له‌وه ئاگادار كرده‌وه، عه‌ره‌به هاورده‌كان به‌نیازی داگیرگردنی زه‌وییه‌كانیان ده‌ستیان به كێلانی زه‌وییه‌كانیان كردووه، ئه‌مانیش ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه.
خه‌ریكی كێڵانی زه‌وی بوون، به‌ڵام به بینینی ئێمه هه‌ڵاتن
محه‌مه‌د حه‌سه‌ن جووتیارێكی ناوچه‌كه‌یه بۆ "وشه"ی ئاشكرا كرد، پێش چه‌ند شه‌وێك تراكتۆرمان بینیبوو كه بردبوویان بۆ گونده‌كانی سنووری حه‌فته‌غار، به‌ڵام ره‌تیان كردبووه‌وه زه‌ویمان بكێڵن، به‌ڵام ئه‌مشه‌و چووینه سه‌ر كۆمه‌ڵێكیان له حه‌فته‌غار و خه‌ریكی كێڵانی زه‌وی بوون، به‌ڵام به بینینی ئێمه هه‌ڵاتن.
هیوا ره‌شید به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی داقووقی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ "وشه"ی ئاشكرا كرد، عه‌ره‌بی هاورده زیاتر له جارێك ڕووبه‌ڕووی ئه‌و لیژنه په‌رله‌مانییه بوونه‌وه كه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی زه‌ویی ناوچه‌كه پێكهێنرا، بۆیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی داگیركاری ده‌ده‌ن.
پێوه‌ست به‌و پرسه، لویس خزر قایمقامی شارۆكه‌ی داقووق، بۆ"وشه" گوتی، كشتوكاڵی كه‌ركووك و لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی، چاودێری كێشه‌ی جووتیاران ده‌كه‌ن و چاكی ده‌كه‌ن نه‌ك ئێمه.
گه‌رمیان/سه‌بری هۆرێنی