چه‌ند زانیارییه‌كی پشتگوێخراو له‌باره‌ی پاره و ژیان هه‌ن، زۆربه‌ی خه‌ڵك شاره‌زاییان لێیان نییه و پێویسته ئاشنایان بن، شاره‌زایه‌كی دارایی و ده‌روونزانی ده‌ڵێت: ئه‌مه ئه‌و زانیارییانه‌ن كه هیچ كه‌سێك له خوێندنگه فێری نه‌كردوویت، به‌ڵام من له ژیانی بازرگانی و سه‌رمایه‌داریدا بینیومن.
زانیارییه‌كان له 12 خاڵ پێكههاتوون كه ئه‌مانه‌ن:
1_ توانای هاوسۆزیكردن له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه هاوڕا نییه له‌گه‌ڵت، ئه‌مه یه‌كێكه له توانا زۆر پشتگوێخراوه‌كان.
له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بپرسیت "بۆچی ئه‌و وا بیر ده‌كاته‌وه؟" له پرسیارێكی قووڵتر ده‌گه‌یت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه "ئه‌و چیی ئه‌زموون كردووه له ژیانیاندا كه من نه‌مبووه، وای لێ كردووه وا بیر بكاته‌وه؟".
2_ خواستی خه‌ڵك بۆ بوونی ڕاوبۆچوون زیاتر ده‌بێت له ژماره‌ی ئه‌و شتانه‌ی پێویسته ڕای له‌سه‌ر بدرێت.
"من نازانم " ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌یه كه پێویسته سوپاس بكرێت بۆ ڕاستگۆییه‌كه‌ی، نه‌ك بچووك بكرێته‌وه له‌به‌ر بێلایهنییهكهی.
3_ زیره‌كی نایابه، به‌ڵام به ئاسانی قووڵ ده‌كرێته‌وه بۆ چوار لق: خود، نه‌توانینی گۆڕینی هزر، نه‌توانینی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر، نه‌خواستنی چاره‌سه‌ركردن به كۆمه‌ڵ.
4_ دانیاڵ كانمێن، ده‌رونناس و ئابووریناس ده‌ڵێت: "ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی كه تۆ نایبینیت، له‌وانه‌یه هه‌موو ئه‌و شته‌ی تۆ بڕوات پێیه‌تی به‌درۆی بخاته‌وه".
ئه‌مه به ڕژدی وه‌ربگره، بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌ندێ شت گرنگترن له بوونی هۆشی كراوه و ده‌وره‌دانی خۆت به كه‌سی خاوه‌ن ڕابردوو و ئه‌زموونی جیاواز.
5_ سه‌ركه‌وتنی ڕابردوو هه‌موو كات ئاسانتر دیاره له‌وه‌ی كه هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێسته تۆ ده‌زانیت چیرۆكه‌كه چۆن كۆتایی هاتووه، نا‌توانیت له‌بیری بكه‌یت كه ئه‌مڕۆ چی ده‌زانیت، كاتێك هه‌وڵ ده‌ده‌یت بیرت بكه‌وێته‌وه.
6_ فێربوونی ئه‌وه‌ی چۆن به‌ئارامی به‌بێ وێرانبوون بدۆڕێیت بزانه، كاتێك شتێكی تازه فێر ده‌بیت له‌وانه‌یه زۆر به‌نرختر بێت له‌وه‌ی فێر بیت چۆن ڕاست بیت.
7_ توانای تۆ ئه‌وه‌نده گرنگ نییه، ئه‌وه‌ی گرنگه پێوه‌ندیی توانای تۆیه له‌گه‌ڵ كێبهركێكارانت. ئه‌مه‌ش به‌ڕوونی پشتگوێ خراوه، به‌تایبه‌تی له سه‌رمایه‌داریدا، كاتێك زۆرجار تۆ نازانیت كێن كێبهركێكارهكانت.
8_ بهردهستهكانت كه باشترین ئیش ده‌كه‌ن، به ده‌گمه‌ن زیرهكترینن یان به ئه‌زموونن، به‌ڵام كار ئاسانتر و خۆشتره له‌گه‌ڵیان.
زیره‌كی سۆزی ده‌كرێ زۆر گرنگتر بێت له زیره‌كی كتێبی، هیواخوازم ئه‌مه‌یان له خوێندنگه فێر كرابیت.
9_ زۆرجار پێوه‌ندییه‌كی نه‌رێنی له نێوان ئه‌زموون و ساده‌یی هه‌یه. تا ئه‌زموونی كۆكراوه زیاتر بێت، پشتگوێخستن زیاتر ده‌بێت و مه‌ودای زیاتر بۆ هه‌ڵه بریتییه له‌و ژیانه‌ی كه ئێمه تێیدا به توانای زۆرتر و چانسی كه‌متر خهمڵێنراوین.
10_ ئه‌گه‌ر نه‌تتوانی له شتێك تێبگه‌یت، كاتێك گوێگرێگی خواستراو بوویت، ئه‌وه بزانه زۆر شتی ئاڵۆزكراو لێكدانه‌وه‌ی ساده‌یان هه‌یه.
ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌مه‌ی نووسیوه یان له گفتوگۆكردندا خراپه یان فێڵبازێكی به مه‌به‌سته.
11_ پێشبینییه‌كان توانای گۆڕانیان خێراتره له ئه‌نجام، پیشه سه‌ركه‌وتووه‌كان، وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان و خه‌ڵكی زۆركات له‌سه‌ر یه‌ك بارن له "ئێ هه‌رچۆنێك بێت".
12_ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زۆر بۆ ڕۆژنامه‌گه‌ری دارایی ده‌نووسن، ئه‌وانه‌ن كه پێویسته له هه‌مان بواردا بنووسن، ئه‌گه‌ر كه‌سیش نه‌یخوێنێته‌وه، ئه‌وان ته‌نیا عاشقی ئه‌و شته‌ن كه ده‌یكه‌ن.
په‌رۆشی زۆر به‌هێزتره له هاندانی ده‌ستكه‌وت، ئه‌مه له زۆر بواردا ڕاسته. ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له گۆڤاری (فۆربیس ڕیچێست)دا به خۆبه‌خش كار ده‌كه‌ن به‌ته‌واوی زۆره.
وه‌رگێڕانی/ هه‌ورین حه‌مه‌ئه‌مین