ریال مەدرید ئیسكۆ یان رۆدریگیز بە یاریزانێكی یۆڤانتۆس دەگۆڕێتەوە

:: AM:10:47:23/02/2017 ‌

بەگوێرەی سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی گرینگی بە گرێبەستكردن لەگەڵ میرالیم بیانیچی ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی دەدات.

وارگەی (فیچاجیس)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە: سەرۆكایەتیی یانەی ریال مەدرید دەیەوێ لە هاوینی داهاتوودا لەگەڵ بەرپرسانی یانەی یۆڤانتۆس رێك بكەوێ و لەبەرامبەر بیانیچ، یەكێك لە یاریزانەكانی خامیس رۆدریگیز یان ئیسكۆ ئەلاركۆنیان پێ بدات.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشدا كە سەرۆكایەتیی یانەی ریال مەدرید دەیەوێ بەهەر شێوەیەك بێت بۆ وەرزی داهاتوو بیانیچ بهێنێتە ریزی یانەكەیەوە و هەروەها یانەی یۆڤانتۆس رازی بكات لەگەڵ یەكێك لەو یاریزانانەی بگۆڕێتەوە.

بیانیچ /26 ساڵ/ هاوینی رابردوو لە یانەی رۆمای ئیتاڵییەوە پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسەوە كرد، تا ئێستاش بەشداریی لە 28 یارییدا كردووە و توانیویەتی 8 گۆڵ تۆمار بكات و 9 گۆڵی تریش بۆ هاوڕێكانی دروست بكات.






وشە - ئامانج ئه‌كره‌م