دەتوانن مامەڵەی مۆڵەتی شۆفێری و ساڵیانەی ئۆتۆمبێل لە چەمچەماڵ بکەن

:: AM:10:28:14/01/2021 ‌
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی چەمچەماڵ بڵاوی كردووەتەوە، بۆ خزمەتی زیاتری هاووڵاتییان، لە ئایندەیەکی نزیکدا دەتوانن مامەڵەی مۆڵەتی شۆفێری و ساڵیانەی ئۆتۆمبێل لە چەمچەماڵ بکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەم 14ـی كانوونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی چەمچەماڵ بڵاوی كردووەتەوە، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان بەڵێنی ئەوەمان پێ دراوە لە ماوەیەكی نزیكدا مامەڵەی مۆڵەتی شۆفێری و ساڵیانەی ئۆتۆمبێل بگوازرێتەوە بۆ چەمچەماڵ.

لە ماوەی ڕابردوو لەلایەن وەزیری ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆڕتی چەمچەماڵیش بۆ سنوورەكە كرایەوە تا زیاتر خزمەتی هاووڵاتییان بكرێت.

ئێستە هاووڵاتییانی چەمچەماڵ بۆ مامەڵەی ئۆتۆمبێل دەبێت سەردانی هاتوچۆی سلێمانی یان گەرمیان بكەن، ئەوەیش وادەكات دەیان كیلۆمەتر لە دەرەوەی شارۆكەكەیان دوور بكەونەوە.

چەمچەماڵ  لە ساڵی 1922 كراوە بە شارۆكە و چەندان جار تووشی نەهامەتی وێرانی بووە، ئێستە هەموو هەوڵێك دەستی پێ‌ كردووە تا زۆرترین فەرمانگەی میری لەو شارۆكەیە بكرێتەوە. 



وشە - رامیار جەواد