به‌هۆی ڕێدان به سه‌ردانكردنیان له گرتووخانه‌ی گواستنه‌وه‌ی كه‌ركووك له‌لایه‌ن خێزانه‌كانیانه‌وه و جێبه‌جێ نه‌كردنی ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان له‌ناو گرتووخانه‌كان، تا ئێسته 64 به‌ندكراو له كه‌ركووك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، به‌شێكیان ژیانیان له مه‌ترسیدایه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 14ی كانوونی دووه‌م، دكتۆر نه‌بیل حه‌مدی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی كه‌ركووك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له هه‌ردوو به‌شی گرتووخانه‌ی گواستنه‌وه‌ی كه‌ركووك 64 به‌ندكراو به‌پێی پشكنینی سه‌ره‌تا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه، به‌شێكیان هیچ نیشانه‌یه‌كیان تێدا ده‌رنه‌كه‌وتووه، به‌شێكیان تووشی حاڵه‌تی خراپ بوونه.
به‌شێكیان تووشی حاڵه‌تی خراپ بوونه
زیاتر گوتی، له‌كاتی هه‌بوونی حاڵه‌تی تری تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا، له پشكنینه‌كانی ئه‌مڕۆدا ناچارن قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی گشتی له‌ناو گرتووخانه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك ڕابگه‌یه‌نن.
ڕوونی كرده‌وه، له گرتووخانه‌ی گواستنه‌وه‌ی كه‌ركووك 59 به‌ندكراوی پیاو، هه‌روه‌ها دوو پاسه‌وانی گرتووخانه‌كه كه پیاون و پێنج به‌ندكراوی ژن تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه.
شایانی باسه ماوه‌ی نزیكه‌ی حه‌وت مانگه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، نه‌توانراوه هاووڵاتییان كه‌سوكاریان له گرتووخانه‌كانی كه‌ركووك ببینن. به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی له 27ی ئاداری ساڵی 2020 گرتووخانه‌ی گواستنه‌وه‌ی كه‌ركووك له فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركووك كرایه‌وه.