وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، وەرگرتنەوەی قەرزی هاووڵاتییان بۆ كۆتایی مانگی سێ درێژ كرایەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەم 14ی كانوونی دووەم، لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە، ماوەی لێخۆشبوون 15%ی قەرزی كارەبا درێژ كرایەوە.
درێژكردنەوەكە بە كۆمەڵێك مەرجە
ڕوون كراوەتەوە، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی زیادكردنی داهات بۆ گەنجینەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رەزامەندی درا لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون بەرێژەی 15% لە قەرزی كارەبا لەلایەن هاوبەشانی كارەبا بۆ كۆتا جار تا 31ـی ئادار.
باس لەوەش كراوە، درێژكردنەوەكە بە كۆمەڵێك مەرجە، تا 31ـی كانوونی دووەم بەرێژەی 15%، تا كۆتایی مانگی شوبات %10 و بۆ كۆتایی مانگی ئادار %5 دەبێت.
ئەو درێژكردنەوەی وەرگرتنەوەی لێخۆشبوون لە قەرزەكانی كارەبا، لە كاتێكدایە لە ساڵی ڕابردوو بڕیاری لێخۆشبوون بەپێدانەوەی تەوای قەرزەكان لەلایەن هاووڵاتییانەوە دەرچوو، دوو جار لە پێشوو كاتەكەی درێژ كرایەوە.