دوای ئه‌وه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی له عێراق، بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردنیان له عێراقه‌وه بۆ چه‌ند وڵاتێك ده‌ركرد، ئه‌ویش به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی تیره نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاتانه. فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستانیش چاوه‌ڕێی بڕیاره‌كه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م تاهیر عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "تا ئێسته بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردن له عێراقه‌وه بۆ 20 وڵات به‌فه‌رمانی سه‌ره‌كی و فه‌رمی به‌ده‌ستی ئێمه نه‌گه‌یشتووه جێبه‌جَی بكه‌ین".
زیاتر گوتی، له‌گه‌ڵ گه‌یشتی فه‌رمانه‌كه به دڵنیاییه‌وه ڕێوێنییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێن.
لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی له عێراق له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا بڕیاری دا، "به بڕیاری ژماره 231ـی ساڵی 2021ـی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، تایبه‌ت به قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردن له عێراقه‌وه بۆ 20 وڵات درێژ بكاته‌وه، به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی تیره‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاتانه‌دا، /به‌ریتانیا، نه‌مسا، به‌لجیكا، دانیمارك، فینله‌ندا، فڕه‌نسا، جۆرجیا، ئه‌ڵمانیا، یۆنان، ئێرله‌ندا، لۆكسمبۆرگ، سلۆڤاكیا، ئیسپانیا، به‌رازیل، ئه‌مه‌ریكا، هیندستان، ئیسترالیا، ژاپۆن، باشووری ئه‌فریقا، زامبیا".
تا ئێسته تووشبوون به جۆری تیره‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار نه‌كراوه
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" پێشتر هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئێران و هۆڵه‌ندا و توركیا له لیستی ئه‌و وڵاتانه‌دا بوون كه گه‌شتكردنیان بۆیان قه‌ده‌غه كرابوو، به‌ڵام له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی عێراق، ناویان له لیسته‌كه ده‌رهێنراوه.
لای خۆیه‌وه ڕێوان عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای سه‌فاری بۆ گه‌شتوگوزار، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتییانی عێراقی له‌و 20 وڵاته‌ی قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردن تێیاندا ڕاگه‌یه‌نراوه به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام بۆ ماوه‌ی 14 ڕۆژ له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان كه‌ره‌نتین ده‌كرێن.
ئاشكرای كرد، ئه‌مجاره وه‌ك ساڵی پێشتر نییه كه‌مترین كه‌س هه‌وڵی هاتنه‌وه بۆ عێراق ده‌ده‌ن، ئێسته ژیان له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه به‌شتێكی ئاسایی، بۆیه ئێمه كه‌مترین داوكاریمان به‌ده‌ست گه‌یشتووه له‌و وڵاتانه بۆ بڕینی تكت.
لای خۆیانه‌وه دكتۆر سه‌یف به‌در گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای گه‌یاند، "تا ئێسته تووشبوون به جۆری تیره‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق تۆمار نه‌كراوه".
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان دوێنێ چوارشه‌م 13ی كانوونی دووه‌م، ڕای گه‌یاند، "له پارێزگای دهۆك لێكۆڵینه‌وه له تووشبوویه‌ك ده‌كه‌ن كه گومان ده‌كرێت تووشی تیره‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو بووبێت."