دوای ته‌نیا سێ سه‌عات له ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن قایمقامییه‌تی شاری كه‌ركووكه‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بازاڕێكی دێرین له نزیك قه‌ڵای كه‌ركووك تێكدرا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 14ی كانوونی دووه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له شاره‌وانی كه‌ركووك، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، تێكدانی بازاڕی له‌نگه و كۆنه‌فرۆشی نزیك له قه‌ڵای كه‌ركووك دوای ئه‌وه هات، قایمقامییه‌تی كه‌ركووك داوای له كاسبكاران كرد شه‌قامی سه‌ره‌كی بازاڕه‌كه به‌ڕووی جووڵه‌ی هاتوچۆدا بكه‌نه‌وه، ئیش و كاره‌كانیان له‌سه‌ر شۆسته‌ی شه‌قامه‌كه ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام داواكارییه‌كه له‌لایه‌ن كاسبكارانی بازاڕه‌كه جێبه‌جێ نه‌كرا.
تێكدانه‌كه له ئه‌نجامی تووڕه‌بوونی قایمقامی كه‌ركووك دروست بووه
زیاتر گوتی، تێكدانه‌كه له ئه‌نجامی تووڕه‌بوونی قایمقامی كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت فه‌لاح یایچیلی دروست بووه كه له نه‌ته‌وه‌ی توركمانه، به‌شی یه‌كه‌می دوێنێ چوارشه‌م 13ی كانوونی دووه‌م به تێكدان ده‌ستی پێ كرد، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌شی دووه‌می تێكدان و سووتاندنی ئه‌و بازاڕه بوو.
شایانی باسه بازاڕی له‌نگه و كۆنه‌فرۆشی نزیك له قه‌ڵای كه‌ركووك، ماوه‌ی 25 ساڵه له‌و شوێنه‌دا هاووڵاتییان كار ده‌كه‌ن و تا ئێسته كێشه‌یان نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌فه‌رمانی قایمقامی كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت فه‌لاح یایچیڵی به‌یه‌كجاری تێكدرا. ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایه‌تی له‌لایه‌ن گه‌نجانی شاره‌كه و كاسبكاران لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.