كه‌مێك پێش ئێسته ئه‌نجامی پشكنینی ئه‌و پیاوه‌ی گومان ده‌كرا تووشی تیره نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووبێت له پارێزگای دهۆك، ده‌رچوو.
دكتۆر ئه‌فراسیاب مووسا یونس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی پارێزگای دهۆك، له ڕوونكرنه‌وه‌یه‌كدا ڕای گه‌یاند، "ئه‌نجامی پشكنینی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی گومان ده‌كرا تووشی تیره نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووبێت، ده‌رچوو".
ڕوونی كردووه‌ته‌وه، "ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سه تووشی كۆڤید 19 بووه، نه‌ك تیره نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا".
دوێنێش لای خۆیه‌وه دكتۆر سه‌یف به‌در گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای گه‌یاند، "تا ئێسته تووشبوون به جۆری تیره‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق تۆمار نه‌كراوه".
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان كه بڵاو كرابووه‌وه، ئه‌و پیاوه‌ی ئه‌مڕۆ پشكنینه‌كه‌ی بۆ كرا، له به‌ریتانیا گه‌ڕابووه‌وه دهۆك و گومان ده‌كرا تووشی تیره نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووبێت، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یشی به‌ركه‌وته‌یان له‌گه‌ڵیدا هه‌بووه، ئاگادار كراونه‌ته‌وه و كه‌ره‌نتین كران.