ئیسرائیل نێرده‌یه‌كی تایبه‌تی ناردووه‌ته ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌ی بایدن پاشگه‌ز بكاته‌وه له گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران، هاوكات ئورشه‌لیم نیازی هه‌یه پێوه‌ندییه‌كی پته‌و له‌گه‌ڵ كابینه‌ی جۆ بایدن دروست بكات و ئه‌گه‌ر بایدنیش هاوشێوه‌ی باراك ئۆباما پشتگوێی بخات، به ئاشكرا دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌وه‌ستێته‌وه.
ئەگەر بایدن رازی نەبێت ئیسڕائیل بە ئاشکرا دژی واشنتن دەوەستێتەوە
ئاژانسی هه‌واڵی بلۆمبێرگ ئاشكرای كردووه،
ئیسرائیل نوێنه‌رێكی ناردووه‌ته واشنتن، ئه‌و نێرده‌یه پێوه‌سته به‌و كه‌مپینه به‌رفراوانه‌ی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له دژی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك به‌ڕێی خستووه.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، ئێسته به‌رپرسانی ئیسرائیل ده‌یانه‌وێ كۆمه‌ڵێك رێكاری نوێ بخه‌نه روو، هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاشكرا له‌گه‌ڵ واشنتن چ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانیان جێ ده‌هێڵێت. تاوتوێی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئاخۆ ئه‌و به‌رپه‌رچدانه‌وانه به ئاشكرا بكرێن یان له پشتی په‌رده‌وه ئه‌نجام بدرێت.
ئیسرائیل پێشتریش هه‌م له رێی وه‌زیری به‌رگری و هه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه هۆشداری ئه‌وه‌ی به بایدن دابوو، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه ناو رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه، ئیتر ئیسرائیل ئه‌و دۆست و هاوپه‌یمانه‌ی پێشووی واشنتن نامێنێت و بۆ پاراستنی ئاسایشی خه‌ڵكه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر پێویست بكات، راسته‌وخۆ هێرش ده‌كاته سه‌ر تاران.
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ خه‌ریكی پێكهێنانی گرووپێكی تایبه‌ته بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ستراتیجی ئیسرائیل له‌باره‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كابینه‌ی جۆ بایدن له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران. ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه پێك هاتوون له نوێنه‌رانی ئاسایشی نیشتمانی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگری، ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل "مۆساد" و كۆمسیۆنی وزه‌ی ئه‌تۆمیی ئیسرائیل.
بایدن نایەوێ هەڵەکەی ئۆباما بەرانبەر ئورشەلیم دووبارە بکاتەوە
رۆژنامه‌ی تایمزی ئیسرائیل نووسیویه‌تی، جۆ بایدن نیازی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك هه‌یه، ئیسرائیل دژی ئه‌و رێككه‌وتنه‌یه و داوای ئه‌وه ده‌كات رێككه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ ئێران بكرێت. ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی ده‌بێ ئێران له چالاكی مووشه‌كی و ده‌ستوه‌ردان له كاروباری وڵاتانی ناوچه‌كه بوه‌ستێنێت.
به‌رپرسێكی ئیسرائیلی به ئاژانسی بلۆمبێرگی راگه‌یاندووه، ئامانجی نێرده‌ی ئیسرائیل بۆ واشنتن ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوێستێكی رژدتری به‌رانبه‌ر پرۆگرامی ئه‌تۆمی و چالاكییه مووشه‌كییه‌كان و میلیشیاكانی ئێران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌بێت، هاوكات ئیسرائیل رێ نادات ئه‌مه‌ریكا به‌بێ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل سزاكانی سه‌ر ئێران لابدات.
به‌گوێره‌ی بلۆمبێرگ، ئیسرائیل كارتێكی له ده‌سته، ئه‌ویش درێژه‌دانی ئه‌و هه‌وڵانه‌یه كه له رێی ئۆپراسیۆنه شاراوه‌كان له ناوخۆی ئێران ئه‌نجامیان ده‌دات، واتا ئۆپراسیۆنی تێكدانی دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران و كوشتنی زانا ئه‌تۆمییه‌كانی، وه‌ك ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی مانگی رابردوو كه له پایته‌ختی ئێران، موحسین فه‌خریزاده باوكی ئه‌تۆمی ئێران كوژرا.
ئێران هه‌ردوو رووداوی ته‌قینه‌وه‌ی بنكه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نز و كوشتنی زانا ئه‌تۆمییه‌كه‌ی خسته ئه‌ستۆی ئیسرائیل، تا ئێسته ئیسرائیل هیچ لێدوانێكی بۆ په‌سندكردن یان ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌ته نه‌داوه، هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ره‌تای مانگی كانوونی دووه‌م ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئیسرائیل نیازی هه‌یه بایدن له گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه پاشگه‌ز بكاته‌وه.
ئیسڕائیل رێ نادا بەبێ رێککەوتن لەگەڵ ئورشەلیم سزاکانی سەر ئێران لابدرێن
ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئیسرائیل له كاتێكدایه ئه‌گه‌ر بایدنیش بیه‌وێ بگه‌ڕێته‌وه ناو رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه، رۆژی یه‌كشه‌می رابردوو عه‌لی خامنه‌یی رای گه‌یاند، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ رێككه‌وتنه‌كه به‌لای ئێمه‌وه هیچ گرنگییه‌كی نییه، ده‌بێ ئه‌مه‌ریكا به‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م سزاكانی له‌سه‌ر تاران لابدات.
ئه‌مه‌ریكا به‌دوای دروستكردنی پێوه‌ندییه‌كی پته‌و له‌گه‌ڵ ئیسرائیله و هاوكات ده‌یه‌وێ رێككه‌وتنێكی گونجاو له‌گه‌ڵ ئێرانیش بكات، یه‌ك له ئه‌ندامانی تیمی جۆ بایدن به سی ئێن ئێنی راگه‌یاندووه، حكوومه‌تی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ ناكۆكی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل دروست نه‌كات، به‌ڵام سیاسه‌تی گشتی ئه‌مه‌ریكا جێی دانوستان نییه.
ئه‌و به‌رپرسه دووپاتی كردووه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵێك گۆڕانی كورتمه‌ودا له سیاسه‌تی واشنتن به‌رانبه‌ر ئێران دروست ده‌بێت، ئه‌وانیش بریتی ده‌بن له كارئاسانی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستییه مرۆییه‌كان و لابردنی هه‌ندێك له‌مپه‌ر بۆ بازرگانی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا.
ناكۆكی دیموكراته‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی باراك ئۆباما ده‌ستی پێ كرد، ئه‌وكات ئیسرائیل زۆری هه‌وڵ دا رێ له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك بگرێت، به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی ئیسرائیل له‌سه‌ر كۆنگرێس و ئه‌نجوومه‌نی پیران، ئۆباما ناچار بوو به فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی رێككه‌وتنه‌كه تێپه‌ڕێنێت و نه‌یخاته ده‌نگدانه‌وه. بۆیه به هه‌مان فه‌رمانیش دۆناڵد تره‌مپ واژووی له‌سه‌ر كشانه‌وه له رێككه‌وتنه‌كه كرد.
ئیسرائیل ئێسته له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه له‌و دانوستاندنه بایدن بهێنێته سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ی نابێ سزاكانی سه‌ر ئێران لابدرێن، ئه‌گه‌ر ئه‌ویش وه‌ك باراك ئۆباما ئورشه‌لیم پشتگوێ بخات، ئیسرائیل بیر له‌وه ده‌كاته‌وه راسته‌وخۆ به‌رانبه‌ر واشنتن بوه‌ستێته‌وه و پشتیوانییه‌كانی بۆ حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا له ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوه‌ستێنێت.