گوڵیزار ره‌شید سندی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه و سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، له‌م دیمانه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ "وشه" ئاماژه به گرنگی غازی سروشتی ده‌دات و دووپات ده‌كاته‌وه، حكوومه‌ت ئه‌مساڵ به‌رنامه‌ی داناوه گرنگی به‌و لایه‌نه بدات. وه‌ك دووپات ده‌كاته‌وه كه لیژنه‌كه‌یان له‌سه‌ر شه‌فافییه‌تی نه‌وت پشت به ڕاپۆرته‌كانی كۆمپانیای وردبینی "دیلۆت" ده‌به‌ستی َ كه وردبینی له داهاتی نه‌وت ده‌كات.
•پرۆسه‌ی نه‌وت له كوردستان چ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا دێ به‌تایبه‌ت دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان؟
هه‌فته‌ی رابردوو وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان متمانه‌ی له په‌رله‌مانی كوردستان وه‌رگرتووه، هێشتا له‌ناو وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌ته‌واوی ده‌وامی نه‌كردووه، به‌ڵام به‌شێك له‌و به‌رنامه‌ی بۆ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی داینابوو، به‌رنامه‌یه‌كی مۆدێرنه وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆیشی باسی كربوو، تا ئێسته له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری نوێی سامانه سروشتییه‌كان دانه‌نیشتووین، به‌رنامه‌مان هه‌یه كه هه‌فته‌ی داهاتوو لیژنه‌كه‌مان سه‌ردانی بكات و به وردی چه‌ند پرسیارێكی ئاراسته بكرێ و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ دروست ده‌كرێ، چونكه تا ئێسته ئه‌و هاوئاهه‌نگییه دروست نه‌بووه.
•ئاگه‌دارن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به چاكسازی كردووه، بێگومان ئه‌وه سێكته‌ری سامانه سروشتییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه؟
له ڕێی ئه‌و چاكسازییانه‌ی كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێ كردووه، هه‌نگاوی گه‌وره بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داهات ده‌نرێ، نه‌وت كه سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی كۆكردنه‌وه‌ی داهاته له كوردستان، چاكسازی تێدا ده‌كرێ و باشتر ده‌كرێ، ئه‌وه‌یش به‌ته‌واوی ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر دۆخی ئابووری كوردستان ده‌بێ و ساڵێكی گرنگی دارایی ده‌بێت، له پاڵ ئه‌وه‌یشدا ئێسته نرخی نه‌وت له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و كۆرۆنایش به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێ، هه‌موو ئه‌وانه له به‌رژه‌وه‌ندی حكوومه‌تن و له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه چاكسازی ده‌مانباته قۆناغێكی تر.
•كه‌واته چاكسازی بكه‌ین و واز له هاتوچۆی به‌غدا بێنین؟
ئه‌وه ده‌بوو زووتر بیری لێ بكه‌ینه‌وه، بێگومان كه چاكسازی بكه‌ین و داهاتی خۆمان به‌شمان بكاته‌وه، پێویستمان به به‌غدا نابێت، چاوه‌ڕوانی له به‌غدا هیچی لێ شین نابێت و چاكسازی و شه‌فافییه‌ت له داهاتی نه‌وت چارهسهرمانه.
•هیچ كۆمپانیایه‌كی به‌رهه‌مهێنان و ده‌رهێنانی نه‌وت له كوردستان كشاوه‌ته‌وه؟
كۆمپانیا هه‌یه له‌كاتی شه‌ڕی داعشه‌وه تا ئێسته چه‌ند جارێك هاتوچۆی كردووه، كۆمپانیانیش هه‌یه له پرۆسه‌ی گه‌ڕان به‌دوای نه‌وتدا خۆی زیانی كردووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام داتایه‌كی ورد نییه كه چه‌ند كۆمپانیا كشاونه‌ته‌وه، له سه‌رده‌می كۆرۆنا چه‌ند كۆمپانیایه‌ك زیانیان به‌ركه‌وت و كشانه‌وه، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا چه‌ندان كۆمپانیای رووسی و چینی به‌نیازن بێنه كوردستان و به‌دوای غازی سروشتی بگه‌ڕێن و به‌رهه‌می بێنن.
•هیچ زانیاریتان له‌سه‌ر غازی سروشتی هه‌یه؟
به‌ڵێ، ئه‌وه‌یش پرۆسه‌یه‌كی تره له‌پاڵ نه‌وتدا، جێی گرنگی حكوومه‌ته و پلانی زۆر هه‌یه كه به‌ته‌واوی پشتی پێ ببه‌سترێ، ئه‌وه‌ی ئێمه زانیاریمان هه‌یه، ئێسته ئاماده‌كاری ده‌كرێ كه كۆمپانیای گه‌وره بێنه كوردستان و به‌رهه‌مهێنان له غاز بكه‌ن.
•پرسی شه‌فافی و ناشه‌فافی نه‌وت وه‌ك موزایه‌ده له‌لایه‌ن هه‌ندێ لایه‌ن به‌كار ده‌هێنرێ، ئێسته پرۆسه‌ی نه‌وتی كوردستان شه‌فافه؟
له هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه زۆرترین قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێ كه نه‌وت شه‌فاف نییه، به‌ڵام ئه‌وه بێ ویژدانییه، چونكه چه‌ندان ساڵه كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به‌ناوی دیلۆت هه‌یه كاری وردبینییه و وردبینی له داهاتی نه‌وت كوردستان ده‌كات، لیژنه‌ی وزه و سامانه سروشتییه‌كان پشت به داتاكانی ئه‌و كۆمپانیانه ده‌به‌ستێ و پهسهندمانه.