نه‌یمار دا سێلڤای یاریزانی پاریس سانجێرمان و ئه‌لڤارۆ گۆنزالێزی به‌رگریكاری مارسیلیا دوای یاریی جامی سوپه‌ری فڕه‌نسا كه‌وتنه شه‌ڕه قسه و مشتومڕیان به‌دوای خۆیاندا هێنا.
شه‌وی رابردوو پاریس سانجێرمان به 2-1 گۆڵ له مارسیلیای برده‌وه و جامی سوپه‌ری فڕه‌نسای به‌ده‌ست هێنا.
نه‌یمار گۆڵی دووه‌می به په‌ناڵتی تۆمار كرد و له دوای یارییه‌كه‌ش له توویته‌ر هه‌ندێك وشه‌ی گاڵته‌جاڕانه‌ی له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌ك دانا، كه به به‌رده‌م گۆنزالێزدا تێده‌په‌ڕێت.
ئه‌لڤارۆ گۆنزالێز له لای خۆیه‌وه هه‌ر له توویته‌ر وه‌ڵامی نه‌یماری داوه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی "دایك و باوكم هه‌میشه فێریان كردووم چۆن خۆم له زبڵ و خاشاك رزگار بكه‌م". له‌گه‌ڵیدا وێنه‌یه‌كی داناوه كه چۆن هه‌وڵی داوه سه‌ری نه‌یمار بگرێت له تۆپێكی هاوبه‌شی نێوانیاندا له یارییه‌كه‌دا.
نه‌یمار كه ئه‌مه‌ی بینیوه وه‌ڵامی یاریزانه ئیسپانییه‌كه‌ی داوه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی "ئه‌وان "دایك و باوكت" له‌بیریان چووه فێرت بكه‌ن چۆن نازناوه‌كان ببه‌یته‌وه"، ئینجا شه‌ڕه قسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌لڤارۆ دوای ئه‌وه، وێنه‌یه‌كی پێلێی ئه‌فسانه‌ی به‌ڕازیلی داناوه، كه 3 جامی جیهانیی به‌ده‌سته‌وه‌یه و نووسیویه‌تی "هه‌میشه وه‌ك پاشا ده‌مێنیته‌وه".
نه‌یمار به‌وه‌نده وازناهێنی و توویتێكی تری كردووه بۆ ئه‌لڤارۆ نووسیویه‌تی "من وام لێكردی به‌بێ هۆكار ناسراو بیت".
كێشه‌ی نێوان نه‌یمار و ئه‌لڤارۆ تازه نییه و پێشتر له مانگی ئه‌یلولی رابردوو، له یارییه‌كه‌دا به‌گژیه‌كدا چوون و ئه‌لڤارۆ بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی نه‌یمار به كارتی سوور بكرێته ده‌ره‌وه، دواتریش نه‌یمار ئه‌وی به به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستانه تۆمه‌تبار كرد.