ریال مه‌درید له‌م وه‌رزه‌دا له لالیگا توانی به ئه‌نجامی 3-1 گۆڵ له بیلباو بباته‌وه
ئه‌مڕۆ یاریی دووه‌می پێش كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا له نێوان ریال مه‌درید و ئاتلێتیك بیلباو ئه‌نجام ده‌درێت و براوه‌یان ده‌گاته یاریی كۆتایی.
ئه‌مشه‌و سه‌عات 23:00 به كاتی هه‌ولێر، له یاریگه‌ی لا رۆزالیدا له ماله‌گه، هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و ئاتلێتیك بیلباو له یاریی پێش كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
پێكهاته‌ی پێشبینیكراوی ریال مه‌درید له لایه‌ن میدیاكانی ئیسپانیا بڵاوبووه‌ته‌وه، كه پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزه و ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی، زیدان ده‌یه‌وێت تیپه‌كه‌ی بباته یاریی كۆتایی، چونكه هه‌ریه‌كه له هازارد و ئاسێنسیۆی به شێوه‌ی سه‌ره‌كی داناوه.
پێكهاته‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه:
گۆڵپارێز: كۆرۆتوا.
به‌رگری: رامۆس، ڤاران، مێندی و ڤاسكێز.
ناوه‌ڕاست: تۆنی كرووس، مۆدریچ و كاسیمێرۆ.
هێرشبردن: هازارد، بنزێما و ئاسێنسیۆ.
براوه‌ی یارییه‌كه ده‌گاته یاریی كۆتایی و له‌وێدا رووبه‌ڕووی بارسێلۆنا ده‌بێته‌وه، كه ئه‌ویش شه‌وی رابردوو له ریال سۆسیدادی برده‌وه.
ریال مه‌درید له‌م وه‌رزه‌دا له ركابه‌رییه‌كانی لالیگا توانی به ئه‌نجامی 3-1 گۆڵ له بیلباو بباته‌وه و ئاستێكی به‌رزی به‌رامبه‌ر ئه‌و تیپه پێشكه‌ش كرد.
جه‌ماوه‌ری وه‌رزشی چاوه‌ڕێی بردنه‌وه‌ی ریال مه‌درید ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی یاریی كلاسیكۆی سوپه‌ری ئیسپانیا ئه‌نجام بدرێت، كه رۆژی یه‌كشه‌می داهاتوو یاریی كۆتایی ده‌كرێت.