لیۆنێل مێسی، ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا له یاریی شه‌وی رابردووی تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ریال سۆسیداد له جامی سوپه‌ری ئیسپانیا به‌شداریی نه‌كرد، ئێسته پرسیاری هه‌وادارانی ئه‌وه‌یه، ئایا له یاریی كۆتاییدا به‌شداریی ده‌كات.
شه‌وی رابردوو له پێش كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا، بارسێلۆنا به لێدانه‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه له ریال سۆسیدادی برده‌وه و خۆی گه‌یانده یاریی كۆتایی، به‌ڵام لیۆنێل مێسی به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو به‌شداریی یارییه‌كه‌ی نه‌كرد، هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا ناوی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیدا بوو.
رۆناڵدۆ كۆمان راهێنه‌ری بارسێلۆنا له لێدوانه‌كانی بۆ رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی سه‌باره‌ت به یاریكردنی مێسی له یاریی كۆتایی، گوتی: "هیوادارم مێسی باش بێت، به‌ڵام تا ئێسته نازانم له یاریی كۆتایی یاریی ده‌كات یان نا، ده‌بێت چاوه‌ڕێ بكه‌ین".
مێسی به هۆی ئازار و پێكانی له ماسوولكه‌كانیدا، نه‌یتوانی له یاریی شه‌وی رابردوو به‌شداریی بكات، هه‌روه‌ك كۆمان رای گه‌یاندووه.
كۆمان سه‌باره‌ت به یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووش گوتی: "یارییه‌كی گه‌وره بوو، به وردبینییه‌كی زۆره‌وه یاریمان كرد، هه‌لی زۆریشمان بۆ ره‌خسا، كه به‌رامبه‌ر ركابه‌رێكی به‌هێز و گه‌وره بوو، به‌ڵام به لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان توانیمان بگه‌ینه یاریی كۆتایی.