میدیای ئه‌ڵمانیا بڵاوی كرده‌وه، یۆڤیچی سڕبیایی و یاریزانی ریال مه‌درید، ده‌گه‌ڕێته‌وه یانه‌ی فڕانكفۆڕت و تا كۆتایی وه‌رز یارییان بۆ ده‌كات.
رۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانی بڵاوی كرده‌وه، لوكا یۆڤیچی یاریزانی ریال مه‌درید گه‌یشته ئه‌ڵمانیا، هه‌ر ئه‌مڕۆ پشكنینی پزیشكی ئه‌نجام ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌ی خواستن تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆڕته‌وه بكات.
یۆڤیچی سڕبیایی، كه هێرشبه‌ره، پێشتر یاریزانی فڕانكفۆرت بوو، وه‌رزی رابردوو به 60 ملیۆن یۆرۆ رووی كرده ریال مه‌درید، به‌ڵام تا ئێسته سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، بۆیه به خواستن تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ده‌گه‌رێته‌وه یانه‌كه‌ی پێشووی.