وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرێبه‌ستی ئه‌نجامدانی پڕۆژه به بڕی حه‌وت ملیۆن دۆلار له سنووری هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی واژوو ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 14ی كانوونی دووه‌م، به‌مه‌به‌ستی واژووكردنی ئه‌و كرێبه‌ستانه، ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له هه‌ڵه‌بجه‌بوو، قۆناغێكی تری گرێبه‌ستی پرۆژه‌ی باشكردنی ئاوی خواردنه‌وه بۆ هه‌ردوو پارێزگه‌ی هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی به بڕی شه‌ش ملیۆن و نیو دۆلار له‌سه‌ر قه‌رزی درێژخایه‌نی ئاژانسی جایكای ژاپۆنی واژوو كرا.
بڕی چوار ملیۆن و 750 هه‌زار دۆلاری بۆ سلێمانی ده‌بێت و بڕی یه‌ك ملیۆن و 750 هه‌زار دۆلاریشی بۆ هه‌ڵه‌بجه ده‌بێت
عه‌ونی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه هه‌ڵه‌بجه له لای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێی بایه‌خه و له پلانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاریش تایبه‌تمه‌ندی و گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه.
لای حكوومه‌ت هه‌ڵه‌بجه سیمبۆڵی شه‌هیدان و خۆڕاگرییه و ره‌مزی مانه‌وه و قوربانیدانه، بۆیه وه‌زیری شاره‌وانی چه‌ند جارێك دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه خزمه‌تكردنی ئه‌و شاره ئه‌ركێكی سه‌ره‌كیییه و درێغی ناكه‌ن.
ورده‌كاری پڕۆژه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به‌مشێوه‌یه، بڕی چوار ملیۆن و 750 هه‌زار دۆلاری بۆ سلێمانی ده‌بێت و بڕی یه‌ك ملیۆن و 750 هه‌زار دۆلاریشی بۆ هه‌ڵه‌بجه ده‌بێت.
پڕۆژه‌كه‌ی سلێمانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هێڵی سه‌ره‌كی گواستنه‌وه‌ی ئاوه له تاسلوجه‌وه بۆ سلێمانی، به درێژایی 17 كیلۆمه‌تر، ئه‌وه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یش، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تۆڕی ئاوی چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی ناو شاره به درێژایی چوار كیلۆمه‌تر و نیو، هه‌روه‌ها ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی بۆ ئاوه‌شۆڕكردنی پاشماوه‌ی وێستگه‌ی ئاوی هه‌ڵه‌بجه.