پارێزه‌رێك ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، جۆره تاوانێك له هه‌ڵكشاندایه و بووه‌ته مه‌ترسى گه‌وره بۆ داهاتووى كۆمه‌ڵگه و ته‌واوى مرۆڤایه‌تى، ده‌شڵێت، كۆمه‌ڵێك كوڕ و كچ وه‌ك باندێك له ڕێى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ كچ ده‌به‌ستن و دواتر هه‌ندێك كچ خۆیان وه‌ك براى كوڕه‌كه به كچه‌كه ده‌ناسێنن و ده‌ڵێن تۆ بوویته بوكى ئێمه و به‌و شێوه‌یه له خشته‌ى ده‌به‌ن و دواتر پاره‌ى لێ ده‌كێشنه‌وه.
به گوته‌ى ئه‌و پارێزه‌ره، ئه‌و بانده له ڕێى سناپ چات و تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ساخته و ژماره ته‌له‌فۆنى ساخته و بێ ناونیشان ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك كچ به‌كارده‌هێنن گوایه خوشكى خۆیانن و له‌گه‌ڵ ئه‌و كچانه‌ى كه هه‌ڵیان ده‌خه‌ڵه‌تێنن قسه ده‌كه‌ن و قه‌ناعه‌ت به كچه‌كه ده‌كه‌ن و دواتر وێنه و گرفته‌ى ڤیدیۆیی ڕووتى لێ داوا ده‌كه‌ن گوایه ده‌یكه‌ن به بووكى خۆیان و دواتر هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر پاره‌یان نه‌ده‌نێ وێنه‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
ئاسۆ هاشم، پارێزه‌ری ڕاوێژکار به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، له ماوه‌ى ڕابردوودا سێ كه‌یسى له‌و شێوه‌یه كه هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنى كچانه هاتووه‌ته لام و لێكۆڵینه‌وه‌م له‌سه‌ر كردوون، به‌ڵام هیچ سوودێكى نییه له ڕووى یاساوه و ناتوانین هیچ بكه‌ین، چونكه ئه‌و كه‌سانه هیچ ناونیشان و پێگه‌یه‌كى فه‌رمییان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نییه و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى به‌كاریان هێناوه ساخته بوونه.
زیاتر گوتى، یه‌كێك له كه‌یسانه‌ى له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو له‌و شێوازه هاته لام، پیاوێك بوو پێى گوتوین كه 80 هه‌زار دۆلار له ماڵمان دیار نه‌ماوه، كه به‌دواداچوونمان كردووه، ده‌ركه‌وتووه خوشكێكمان داویه‌تى به‌و بانده، ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌مان به‌ستووه و دواتر ژماره‌یه‌ك كچ له‌و بانده به ناوى خوشكى كوڕه‌كه‌وه قسه‌یان له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌مان كردووه و پێیان گوتووه ته‌واو تۆ بووكى ئێمه‌ى و قسه‌یان كردووه دواى ماوه‌یه‌ك داوایان له خوشكه‌كه‌مان كردووه وێنه‌ى ڕووت و ڤیدیۆی ڕووتى خۆی بنێرێت تابزانن جوانه، خوشكهكهشمان له خه‌یاڵى شوكردن و چونه ماڵى خۆی وێنه و ڤیدیۆى بۆ ناردوون و ته‌نانه‌ت وێنه و ڤیدیۆى خێزانیشى بۆ ناردوون.
ههروههار گوتى، ئه‌و كچه له خه‌ونى بوون به بوكدایه، به‌ڵام دواى ماوه‌یه‌ك ئه‌و ئهكاونتهى قسه‌یان له‌گه‌ڵ كردووه داخراوه و دواتر له ڕێى تره‌وه قسه‌یان له‌گه‌ڵ كردووه و پێیان گوتووه ئه‌گه‌ر پاره‌مان نه‌ده‌یتێ وێنه و ڤیدیۆكان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌ویش هه‌رچى پاره هه‌بووه كه 80 هه‌زار دۆلار بووه له ڕێى نوسینگهیهكهوه حه‌واڵه‌ى ئه‌و بانده‌ى كردووه و ئێمه‌یش هه‌موو ناوچه‌كه گه‌ڕاوین به‌ڵام كه‌س و ناونیشانى كه‌سمان ده‌ست نه‌كه‌وت.
باسى له‌وه‌كرد، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه قسه‌یان پێكردووه له‌گه‌ڵ ژماره ته‌له‌فۆنه‌كان هه‌موویان ساخته‌ن، ئه‌و كچانهیش كه وه‌ك خوشكى كوڕه‌كه خۆیان ناساندووه ئه‌وانیش هیچ ناونیشانێكیان نییه، بۆیه گرفته‌كه له‌وه‌دایه كه دادگا له‌و حاڵه‌ته‌دا ناتوانێت هیچ بكات، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڵگه هه‌بێت مادده‌كانى 452 و 456 له یاسای سزادانى عێراقى ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه.
ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە هاووڵاتییان و کچان بە تایبەتی ئاگاداربن، چونکە ئەمە دەکرێ تەنیا کچان نەکەونە داوای ئەو باندەوە و کوڕانیش بگرێتەوە.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى