دوای ئەوەی ژیار گۆڤەند، پێشەنگی گۆلكارانی خولی نایابی كوردستان لە یارییەكەی دوێنێی تیپهكهی بەرامبەر چەمچەماڵ، گۆڵێكی تری تۆمار كرد و دواتریش بەهۆی پێكانهوه یاریگهی جێهێشت، بەرپرسانی یانەی برایەتی روونكردنەوەیان لەسەر پێكانی یاریزانەكەیان دا.
لەم بارەیەوە، پزیشكی یانەی برایەتی رای گەیاند، ژیار گۆڤەند لە یارییەكی دوێنێ بەرامبەر چەمچەماڵ تووشی پێكان هاتووە، بە گوێرەی پشكنینە سەرەتاییەكانیش یاریزانەكە لە گوێزنگی پێی چەپیدا تووشی پێكان هاتووە و بە لای كەمهوه زیاتر لە 2-3 هەفتە لە یارییەكانی یانەكەی دادەبڕێت.
ژیار لە یارییەكەی دوێنێی برایهتی بەرامبەر چەمچەمال توانی ئاستێكی بەرز پیشان بدات و توانی پێنجەمین گۆڵی خۆی لەم وهرزهی خولی نایابی كوردستان تۆمار بكات و یانەكەشی 3-2 بردنەوەی دەستەبەر كرد.
ژیار ئێسته گۆڵكاری خولی كوردستانه به تۆماركردنی پێنج گۆڵ.