بەدوای ماهیر محەمەد ئەمیندا مەگەڕێ كلیپەكەی بڵاو دەكاتەوە

:: PM:12:06:23/02/2017 ‌

هونەرمەند "ماهیر محەمەد ئەمین" گۆرانیبێژی ناسراو، نوێترین گۆرانیی خۆی بە ناوی "بەدوامدا مەگەڕێ" كلیپ دەكات و بەم زووانە بڵاوی دەكاتەوە.

ماهیر لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسیویەتی: بەم زووانە كلیپی گۆرانیی "بەدواما مەگەڕێ" بڵاو دەبێتەوە كە شیعری "دلاوەر قەرەداغی" و "ڕەوشت ڕەشید"ـە و ئاوازەكەشی لەلایەن ڕەوشت ڕەشید دانراوە، كاری موزیكیش ماهیر خۆی بە هاوكاری "هۆگر عەزیز" ئامادەی كردووە.

دانەر هاوار، دەرهێنەری كلیپەكەی ماهیر حەسەن، لە لێدوانێكدا بە "وشە"ی گوت: بەشێكی زۆر لە كارەكانی تەواو بووە و بەم زووانە بڵاوی دەكەینەوە، كاری فۆتۆ "سەركۆ عەباس" و كاری كرێن و شاریۆی "كردار كامیل" ئەنجامیان داوە.

ئەوەشی گوت: دیمەنەكانی كلیپەكە لە هەولێر و دەربەندی ڕانیە و سەیرانگەی دیمەن گیراون.
كلیك بكە بۆ بینینی پرۆمۆی كلیپەكە


هەولێر/ شاخەوان شێخانی



وشە - وشه‌