سێ گرووپی هونه‌ریی تایبه‌ت به شێوه‌كاری و وێنه‌كێشان، گه‌نجانی پارێزگای سلێمانی له پێشانگایه‌كی هاوبه‌شدا كۆ ده‌كه‌نه‌وه و چه‌ندان تابلۆ نمایش ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 17ی كانوونی دووه‌م، عه‌بدوڵا مه‌غدید به‌ڕێوه‌به‌ری گرووپی "پڕۆژه‌ی گه‌نجان"، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، گرووپه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو گرووپی هونه‌ریی "هونه‌ری باران" و "ئارت ناو"، ڕۆژی پێنجشه‌م پێشانگایه‌كی هونه‌ری تایبه‌ت به تابلۆی وێنه‌كێشانی گه‌نج ده‌كه‌ینه‌وه.
پێشانگه‌كه پێك دێت له نمایشكردنی تابلۆی هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و سێ گرووپه
ڕوونی كرده‌وه، پێشانگه‌كه پێك دێت له نمایشكردنی تابلۆی هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و سێ گرووپه كه له هه‌موو شار و شارۆكه‌كانی سه‌ر به پارێزگای سلێمانییه‌وه به‌شدارن، له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی پارچه موزیك له‌لایه‌ن گه‌نجانی موزیكژه‌ن، هه‌روه‌ها چه‌ند پارچه شیعرێكیش له‌لایه‌ن چه‌ند شاعیرێكی گه‌نجه‌وه ده‌خوێنرێنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گرووپی "پڕۆژه‌ی گه‌نجان" گوتی: له‌م پێشانگایه‌دا كه ڕۆژی پێنجشه‌م ده‌كرێته‌وه و ڕۆژی هه‌ینیش به‌رده‌وام ده‌بێت، چه‌ندان مامۆستای وێنه‌كێشان و ئه‌ندامی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان به‌شداریی ده‌كه‌ن.
پێشانگای شێوه‌كاریی "ڕه‌نگه‌كان كۆ ده‌كه‌ینه‌وه" ڕۆژی پێنجشه‌م سه‌عات دووی پاش نیوه‌ڕۆ ده‌كرێته‌وه و تا حه‌وتی ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت، ڕۆژی دواتریش له سه‌عات 10ی به‌یانی تا حه‌وتی ئێواره ده‌كرێته‌وه، هاتن بۆ هه‌مووانه.