بۆ ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق كه بڕیاره بكرێت و تا ئێسته كردن و نه‌كردنی دیار نییه، زیاتر له 460 حزب و قه‌واره ناوی خۆیان بۆ به‌شداریكردن تۆمار كردووه.
پێویسته بگوترێ كه ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق زۆرترین مشتومڕیان له‌سه‌ره له میدیاكان به‌گشتی، به تایبه‌ت له ڕووی شێوازی ھه‌ڵبژاردن و پاك و بێگه‌ردی، به‌ھۆی گۆڕینی یاسای ھه‌ڵبژاردنه‌كانیش به دوور ده‌زانرێت ئه‌مجاره‌یش ھه‌ڵبژاردنی عێراق دوور بێت له ساخته‌كاری و ئه‌سته‌مه له‌م وڵاته ھه‌ڵبژاردنێكی پاك ئه‌نجام بدرێت. بۆیه چاودێرانی سیاسی له عێراق به قومارێكی نوێی ده‌بینن.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان: هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ناكرێت
ڕۆژی پێنجشه‌م 14ی كانوونی دووه‌م، ئه‌ندامێكی شیعی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له میدیاكان بڵاوی كرده‌وه، "له‌سه‌ر داواكاری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق و لایه‌نه سیاسییه‌كاندا بڕیار درا به دواخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ دوای مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ."
داواكه له‌سه‌ر داواكاری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی كه‌می له‌به‌رده‌ستدا ماوه و ناتوانێ سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بكات كراوه، بۆیه بڕیار درا به دواخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق.
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕوونكردنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی بڵاو كرده‌وه
هه‌مان ڕۆژ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ڕه‌تی كرده‌وه داوای دواخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی كردبێت كه بڕیاره شه‌شی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچێت.
جومانه گلای گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕای گه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو گفتوگۆ كراوه.
زیاتر گوتی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له ئاسته‌نگه‌كان و ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كراوه، هه‌روه‌ها دووپات له‌سه‌ر ئاماده‌باشی ته‌كنیكی كۆمسیۆن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له شه‌شی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ كراوه‌ته‌وه، نه‌ك دواخستن و داواكردن بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
ئاشكرای كرد، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی بۆ مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵی نه‌كردووه، ئێمه ئاماده‌ین له‌واده و كاتی خۆیدا پرۆسه‌كه به‌جێبگه‌یه‌نین.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردن نییه
یه‌كێتی له ڕێی ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی و په‌رله‌مانتارێكیه‌وه، ئه‌و په‌یامه‌ی له فه‌یسبووكه‌وه ڕاگه‌یاند كه ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردن نییه و پێی خۆشه بۆ مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ دوا خراوه و گاڵته به سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كات.
به‌ختیار جه‌بار شاوه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتی، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوی كرده‌وه، "هه‌ڵبژاردنی عێراق بۆ دوای مانگی ئه‌یلوول دواخرا، كاتی خۆی گوتمان هێزه عێراقییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردن نین، ته‌نیا بۆچه‌واشه‌كاری و فریودانی شه‌قام باسی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، ئێسته‌یش كه هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و كۆمسیۆن به‌شێوه‌یه‌كی مه‌تاتی ده‌ڵێن بۆ دوای مانگی نۆ، ئه‌وا خۆدزینه‌وه‌یه له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد، كه ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاتی لێوه به‌رهه‌م بێت، ئه‌گه‌رنا بۆچی ڕۆژه‌كه‌یان دیاری نه‌كردووه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نوێنه‌رێكی بۆ پرسی هه‌ڵبژاردن دیاری كرد
به‌پێی ڕاگه‌یانراوێك نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی كرد، "ئینگیبێرۆگ سولرون گیسلادۆتیری، وه‌ك جێگری نوێی نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پرسی ھه‌ڵبژاردن و كاروباری سیاسی له عێراق ده‌ستنیشان كراوه."
ئینگیبێرۆگ سولرون گیسلادۆتیری كێیه؟
سیاسییه‌كی دیاری ڕۆژئاوایه، ئه‌زموونێكی باشی له دیپلۆماسی و سیاسه‌ت ھه‌یه و پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی په‌یمانگا دیموكراتییه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ و ڕێكخراوی ئاسایش و ھاریكاری له ئه‌وروپا بووه، وه‌ك سه‌رۆكی نێرده‌ی چاودێریكردنی ھه‌ڵبژاردنیش له ئۆكراینا خزمه‌تی كردووه.
خه‌ڵكی ئایسلانده و له زانكۆی ئایسلاند ماسته‌ری له مێژووی ئه‌ده‌بدا به‌ده‌ست هێناوه و بڕیاره كۆتایی مانگی شوبات بێته عێراق و وه‌ك جێگری نوێی نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پرسی ھه‌ڵبژاردن له عێراق ده‌ستبه‌كار بێت.
بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ران چه‌نده؟
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕوونی كردووه‌ته‌وه، زیاتر له 14 ملیۆن ده‌نگده‌ر خۆیان له سیستمی بایۆمه‌تری ده‌نگدان تۆمار كردووه، بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق.
نزیكه‌ی 65 هه‌زار و 548 كه‌سیش خۆیان نوێ كردووه‌ته‌وه له تۆماری ده‌نگده‌راندا، تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی كۆمسیۆنیش كارتی 571 كه‌سیان له ناو كه‌مپی ئاواره‌كاندا نوێ كردووه‌ته‌وه. تا ئێسته 12 ملیۆن كارتی بایۆمه‌تری به‌سه‌ر ده‌نگده‌راندا دابه‌ش كراوه.
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان پێش هه‌ڵبژاردن كاره‌ساتی لێ ده‌كه‌وێته‌وه!
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 17ی كانوونی دووه‌م، له به‌غدا یوسف سامان پارێزه‌ی ڕاوێژكار به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان قه‌یرانی زیاتری لێ ده‌كه‌وێته‌وه و قه‌یرانه‌كان ده‌گۆڕێن بۆ كاره‌سات، چونكه ئه‌و كاته ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردنیش ده‌كه‌وێته ده‌ست حكوومه‌ت.
زیاتر گوتی، "قه‌یرانی هه‌ڵبژاردن له عێراق به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌گۆڕێت بۆ كاره‌سات، كاتێك په‌رله‌مان هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه به‌بێ دیاریكردنی كاتێك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن. هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان واتای ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردنیش ده‌كه‌وێته ده‌ست حكوومه‌ت، ئه‌وه‌ش نابێت ڕوو بدات، چونكه ته‌نیا قه‌یرانی زیاتر ده‌خوڵقێنێت."
ڕوونی كرده‌وه، "له به‌غدا دواخستنی هه‌ڵبژاردن یه‌كێكه له بژارده به‌هێزه‌كان و زۆرینه‌ی فراكسیۆنه سیاسییه‌كانیش ڕازین له‌سه‌ر ئه‌و بژارده‌یه، چونكه ڕێكخستنه‌وه‌ی بارودۆخی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش هێشته نه‌كراوه."
كازمی چی ده‌ڵێت؟
31ی ته‌مووزی ساڵی 2020 مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ڕۆژی شه‌شی حوزه‌یرانی ساڵی 2021 بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت دیاری كرد. هه‌ڵبژاردنێك كه دوای ڕووخانی حكوومه‌تی پێشوو به‌هۆی ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان و هاتنه‌سه‌ر كاری كابینه‌یه‌كی نوێی حكوومه‌ت، بڕیاری لێ دراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ناڕوونه تا ئێسته ئه‌وه‌یه ئایا هه‌ڵبژاردن چۆن نه‌خشه و هاوكێشه سیاسییه‌كان داده‌ڕێژێته‌وه، به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌مێك كه ئێسته به سه‌رده‌می كازمی ناو ده‌برێت، پیاوێك له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیراندا به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشتر هیچ پێگه‌یه‌كی سیاسی به‌رز یان پشتیوانییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بووبێت، ئێسته به‌رده‌وام له به‌رده‌می زوومی كامێراكاندا وه‌ك فریادره‌سێك ده‌رده‌كه‌وێت، تا ئێسته بۆ هه‌ر هه‌نگاوێك شیعه‌كان هێزی به‌رانبه‌ر به‌كار ده‌هێنن و ئه‌ویش په‌نا بۆ ئه‌مه‌ریكا و ئێران ده‌بات.
له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌م 10ی كانوونی دووه‌م، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان دووپات كرایه‌وه، له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له واده‌ی خۆیدا.
ئێسته مسته‌فا كازمی تاكه سه‌ركرده‌ی سیاسی عێراقه كه دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا ده‌كرێت، به‌ڵام زۆربه‌ی ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن كه هه‌ڵبژاردن له مانگی حوزه‌یراندا ناكرێت، چونكه په‌سندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن پێویستی به ڕه‌زامه‌ندی دادگای فیدراڵییه، دادگایش به‌هۆی خانه‌نشینبوونی دوو له ئه‌ندامانی ناتوانێ كۆ ببێته‌وه، پێویسته په‌رله‌مان كۆببێته‌وه و متمانه به دوو ئه‌ندامی نوێی دادگاكه بدات، به‌ڵام په‌رله‌مان خۆی له‌و پرسه به‌دوور خستووه بۆی هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه به‌یه‌كجاری و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نه‌مێنێت.
ئاڵنگاری سیاسییه‌كان عێراقی داپۆشیوه
له‌ڕووی سیاسییه‌وه دۆخی عێراق پڕ ئاڵۆزی و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زه، هه‌موو ناكۆكییه سیاسییه‌كان خۆیان كرد به ساڵی نوێ‌دا و له ساڵی ڕابردوو به چاره‌سه‌رنه‌كراوی مانه‌وه، ئه‌گه‌ری هه‌ڵبژاردنیش ئه‌م ئاگره‌ی گه‌رمتر كردووه.
كێشه ئابوورییه‌كان و خراپی خزمه‌تگوزارییه‌كان له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، شه‌پۆلێكی توند و به‌رفراوانی خۆپێشاندانی له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2019 به‌دوای خۆیدا هێنا، سه‌رۆك وه‌زیران ناچار به ده‌سه‌ت له‌كاركێشانه‌وه كرا و په‌رله‌مانیش سیستمی هه‌ڵبژاردنه‌كانی گۆڕی، ده‌نگدان به كه‌سایه‌تییه‌كان شوێنی ده‌نگدان به حزبه‌كانی گرتووه‌ته‌وه. بۆیه ئێسته و ئه‌مساڵ عێراق تووشی ئاڵنگاری سیاسی بووه‌ته‌وه.