له یاریی كۆتایی خولی فرسه‌ت سۆفی بۆ تیپی لاوانی یانه‌كانی شاری هه‌ولێر، لاوانی یانه‌ی هندرێن له لاوانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری برده‌وه و نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.
پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه به به‌شداریی 6 یانه‌ی سنووری هه‌ولێر له لایه‌ن لقی هه‌ولێری یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراقه‌وه رێكخرابوو، كه به‌بۆنه‌ی چله‌ی ماته‌مینی فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری كۆچكردووی هه‌ولێر ساز كرابوو.
ئێواره‌ی شه‌موو یاریی كۆتایی له نێوان لاوانی یانه‌ی هندرێن و لاوانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له یاریگه‌ی دووه‌می فرانسۆ هه‌ریری ئه‌نجام درا و جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاو ئاماده‌بوون.
له ئه‌نجامیشدا لاوانی هندرێن یارییه‌كه‌ی به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ برده‌وه.
لاوانی هندرێن ئاستێكی باشیان پێشكه‌ش كرد، هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا له ئه‌نجامه‌كه دواكه‌وتن، به‌ڵام توانیان دوو گۆڵ تۆمار بكه‌ن و نازناوی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه به‌ده‌ست بهێنن.
سروود محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری تیپی لاوانی یانه‌ی هندرێن به وشه سپۆرتی راگه‌یاند "پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی به‌سوود بوو، به تایبه‌تی بۆ تیپه‌كانی لاوان، كه ئێسته خولی كوردستان بۆ تیپه‌كانی لاوان ده‌ستی پێ نه‌كردووه، بۆیه ئه‌م خوله ده‌رفه‌تێكی باش بوو بۆ ئاماده‌كاری و ئه‌نجامدانی چه‌ند یارییه‌كی به‌هێز".
گوتیشی: "توانیمان ئاستێكی باش له خوله‌كه‌دا پێشكه‌ش بكه‌ین و هه‌وڵمان دا هه‌لی یاریكردن بۆ كۆمه‌ڵێك له یاریزانه لاوه‌كانمان بڕه‌خسێنین".
له خوله‌كه‌دا 6 تیپ به‌شداربوون، ئه‌وانیش لاوانی یانه‌كانی "هه‌ولێر، هندرێن، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، برایه‌تی، سۆران، له‌گه‌ڵ یانه‌ی مه‌خموور".