به‌بۆنه‌ی رۆژی زمانی دایك، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری دهۆك، به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دیبه‌تێكی تایبه‌ت له‌باره‌ی زمانی دایك بۆ دوو زمانه‌وان و كه‌سایه‌تی ناسراوی پارێزگای دهۆك رێك خست.
دیبه‌ته‌كه كه بۆ هه‌ریه‌ك له د. له‌زگین چالی "له زمانی دایكه‌وه تا زمانی ستاندار" و ماموستا سه‌گڤان عه‌بدولڕه‌حمان "گرنگی وه‌رگێڕان بۆ زمانی دایك و ره‌وش و بزووتنه‌وه‌ی ئه‌و له ئه‌ده‌بیاتی كوردی" دا رێك خرابوو.
د. له‌زگین چالی له دیبه‌ته‌كه‌دا له‌باره‌ی زمانی دایك رای گه‌یاند، له هیچ وڵاتێكی دنیا 100% زمانی دایك نییه و هه‌مووان تووشی كێشه‌ی زمانه‌وانین، ئێسته‌ش زمان له نه‌وه‌یه‌ك بۆ نه‌وه‌یه‌كی تر و له سه‌رده‌مێكه‌وه بۆ سه‌رده‌مێكی تر گۆڕانكاری به‌سه‌ر دێت، ئێسته دنیا له كیبه‌ركێی زمانه‌وانییه .
روونی كرده‌وه، رژێمه یه‌ك له دوا یه‌كه‌كانی عێراق و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه كوردی په‌رته‌وازه كردووه و ته‌نانه‌ت به‌شێكی زوری كورد ئێسته به زمانی خۆیان قسه ناكه‌ن و له پاڵ زمانه‌كانی تر دئاخڤن، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته هه‌وڵێكی رژد له ناوخۆ بدرێت بۆ ستانداركردنی زمانی دایك.
م. سه‌گڤان عه‌بدولڕه‌حمان له ته‌وه‌ری دووه‌می دیبه‌یته‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه دا، گه‌لانی دنیا له رووی وه‌رگێڕان و زانستییه‌وه توانییان سوود له زمان وه‌ربگرن، وه‌رگێڕانی به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كان له گرنگترین هه‌نگاوه‌كانی به زمانكردنی زمانی دایك بووه له دنیا ، ئێمه‌ش ده‌توانین له رێگه‌ی به‌رهه‌مه وه‌رگێڕاوه‌كانی ئه‌ده‌بی، زمانی دایك رێك بخه‌ین، به‌ڵام دواتر به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی راگه‌یاندن و رۆژنامه كاریگه‌ری زیاتر بۆ سه‌ر زمانی دایك له هه‌موو دنیا هه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه گرنگه ئێمه‌ی كوردیش له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌نگاوانه به‌ره‌وپێشه‌وه بچین .
دووپاتی ده‌كاته‌وه، وه‌رگێڕانی به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كان بۆ نێو زمانی دایك وه‌ك هاوكاری زمانی دایكه و به‌راوردكردنێكی گرنگه بۆ نوێگه‌ری زمان، چونكه هه‌موو گه‌لێك بۆ ستانداركردنی زمانی دایك پێویستی به زمانێكی تره، گه‌لانی دنیا به‌رهه‌مه ناوازه‌كانیان وه‌رگێڕاوه‌ته‌وه سه‌ر زمانی دایكی خۆیان، كه‌چی كورد تا ئێسته نه‌یتوانیوه به‌گوێره‌ی پێویست ئه‌و كاره بكات.
دهۆك/ نه‌وزاد هلوری