پیاوێكی ئه‌مه‌ریكی هاووڵاتیی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كۆرۆنا ده‌ترسا، بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك له فڕۆكه‌خانه ماوه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕی فۆكس نیوز بڵاوی كرده‌وه، پۆلیسی شیكاگۆ گرتنی پیاوێكی كالیفۆڕنییان ڕاگه‌یاند كه ده‌ڵێن بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی O'Hare شیكاگۆ ماوه‌ته‌وه، چونكه به‌هۆی ترسی له گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له فڕین ترساوه و گه‌شته‌كه‌ی نه‌كردووه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی فۆكس نیوز، ئه‌دیتیا ساین ئه‌و كه‌سه‌یه كه گیراوه، تاوانبار كراوه به مانه‌وه له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردووه‌وه له به‌شی دڵنیایی فڕۆكه‌خانه، بۆیه تاوانی سنووربه‌زاندنی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
بڕیارده‌ری ڕووداوه‌كه، له دانیشتنی دادگادا كه ڕۆژی یه‌كشه‌م كرابوو تووشی سه‌رسوڕمان بووه، ده‌ڵێ: سه‌یره چۆن كه‌سێك توانیویه‌تی له فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی وا گه‌وره‌دا بۆ ماوه‌یه‌كی وا درێژ بمێنێته‌وه.
پارێزه‌ری گشتیی شیكاگۆ ده‌ڵێت، ساین له‌لایه‌ن كارمه‌نده‌كانه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه، وا دیاره كارتی زانیاریشی هه‌بووه.
ڕاپۆرته‌كه ئاشكرای كردووه، كه‌فاله‌تی ئه‌م پیاوه هه‌زار دۆلاره، هه‌روه‌ها ناتوانێ سه‌ردانی فڕۆكه‌خانه بكات تا دادگاییه‌كه‌ی له‌م مانگه‌دا ته‌واو ده‌بێت.
وه‌رگێڕانی/ هه‌ورین حه‌مه‌ئه‌مین