له دوای بڕیاری وه‌رگرتنی 60 هه‌زار دینار له‌هه‌ر گه‌شتیارێكی هه‌رێمی كوردستان كه بیه‌وێت له‌رێی خاڵه سنوورییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه سه‌ردانی ئێران بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه نه‌درێ هاتوچۆ له‌رێی قاچاخه‌وه، له‌سنووری شارۆكه‌ی پێنجوێن و به‌تایبه‌تیش گونده سنوورییهكانییهوه زیادی كردووه.
ئاوات سه‌عید، هاوولاَتییهكی شارۆكه‌ی پێنجوێنه، به "وشه"ی راگه‌یاند، پێش سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له رێی نووسینگه‌كانی گه‌شتیاری پێنجوێنه‌وه، ڤیزای ئێرانیمان پێدرا و به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و دوور له‌ترس، له رێی خاڵی سنووری نێوده‌وڵه‌تی باشماخه‌وه سه‌ردانمان ده‌كرد، به‌ڵام ئێسته به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پشكنینی كۆرۆنا، بڕی 60 هه‌زار دیناری عێراقیمان لێ وه‌رده‌گیرێت كه بڕه پاره‌یه‌كی زۆره.
دوای گرتنیان رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه
روونیشی كرده‌وه كه زۆربه‌ی دانیشتووانی سنووری پێنجوێن، به‌هۆكاری كار و په‌یداكردنی بژێوی پێویستمان به‌وه هه‌یه، رۆژانه یان هه‌فته‌ی چه‌ند جارێك، بڕۆینه دیوی ئێران و به‌تایبه‌تیش شاره‌كانی رۆژههلاَت، وه‌ك (بانه و سه‌قز و مه‌ریوان) كه ده‌كه‌ونه پارێزگای سنه‌وه.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه له‌چه‌ند رێیه‌كی سنووری پێنجوێنه‌وه كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ رۆژههلاَتی كوردستان، دوای بڕینی سه‌تان كیلۆمه‌تر به‌پێ و ترسێكی زۆر له‌ته‌قه‌ی پاسه‌وانی سنووری ئێران و سه‌ختی كه‌شوهه‌وا و بوونی مین، هه‌ر چۆنێك بێت خۆمان ده‌گه‌یه‌نینه ئێران، ته‌نیا له‌پێناوی ئه‌وه‌ی له‌هاتن و چوونمان نزیكه‌ی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی نه‌ده‌ینه پشكنینی كۆرۆنا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری پێنجوێن، له‌به‌ر هه‌ستیاری پۆسته‌كه‌ی نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، "ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانمان بێ پاراستنی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه، به‌پێی ده‌ستووری عێراق و رۆژانه زیاتر له‌جاران چاو كراوه‌ین و هه‌ر كه‌سێك له‌ژێر هه‌ر پاساوێك سنوور ببه‌زێنێت جا خه‌ڵكی باشوور یان رۆژههلاَت و ئێرانی بێت، دوای گرتنی رووبه‌ڕووی دادگا و یاسا ده‌كرێته‌وه".
شارۆكه‌ی پێنجوێن، ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری نێوان باشوور و رۆژههلاَتی كوردستان، و خاوه‌نی رووبه‌رێكی فراوانی سنووره له‌گه‌ڵ ئێران.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنی