ئه‌مرٍۆ سێشه‌م گه‌ڕێكی تر له یارییه‌كانی خولی پله یه‌كی ئیسپانیا "لالیگا" ده‌ست پێ ده‌كات، به‌ڵام له‌م گه‌ڕه‌دا چواری یانه‌ی گه‌وره یاریی ناكه‌ن.
ئه‌مڕۆ به ئه‌نجامدانی سێ یاری، گه‌ڕی 19ی لالیگای ئیسپانیا ده‌ست پێ ده‌كات، به‌ڵام له‌م گه‌ڕه‌دا هه‌ریه‌كه له یانه‌كانی "ریال مه‌درید، بارسێلۆنا، ریال سۆسیداد و ئاتلێتیك بیلباو" كه به‌شداریی جامی سوپه‌ری ئیسپانیایان كرد، یاریی ناكه‌ن، چونكه ئه‌وان زووتر یارییه‌كانی خۆیان له‌م گه‌ڕه‌دا ئه‌نجام داوه.
یارییه‌كانی لالیگای ئیسپانیا سبه‌یش به‌رده‌وام ده‌بن، به‌ڵام خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
قادێش – لیڤانتێ 21:00
ڤایادۆلید – ئێڵچی 21:00
دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێش – سێڤییا 23:30.
له خولی ئیسپانیا، ئێسته یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید له پله‌ی یه‌كه‌مه به كۆكردنه‌وه‌ی 41 خاڵ.