لیۆنێل مێسی، ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنا مه‌رجی مانه‌وه‌ی خۆی له یانه‌كه‌ی بۆ به‌ربژێری سه‌رۆكایه‌تی یانه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات.
گرێبه‌ستی مێسی له هاوینی داهاتوو له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كۆتایی دێت، هێشته‌ش هیچ گفتوگۆیه‌ك بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نه‌كراوه.
به پێی زانیارییه‌كانی به‌رنامه‌ی ئێلچرینگیتۆی ته‌له‌ڤزیۆنی له ئیسپانیا، مێسی له‌گه‌ڵ خوان لاپۆرتای به‌ربژێری سه‌رۆكایه‌تی یانه‌كه‌ی قسه‌ی كردووه و پێی راگه‌یاندووه، كه به مه‌رجی هێنانی سێ چوار یاریزانی تر له هاوینی داهاتوو، له یانه‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه.
مێسی په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ لاپۆرتا هه‌یه، ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش بۆ ئه‌و كاته ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه لاپۆرتا له ده‌وره‌ی یه‌كه‌میدا سه‌رۆكی یانه‌كه بوو.
خوان لاپۆرتا به‌ربژێرێكی به‌هێزه بۆ بوون به سه‌رۆكی داهاتووی بارسێلۆنا و چه‌ند جارێكیش رای گه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ربكه‌وێت، ده‌توانێت مێسی به مانه‌وه له بارسا رازیی بكات.