ڕێجیمی كیتۆ ئه‌و سیستمه خواردنه‌یه كه كه‌سه‌كه گرنگی به خواردنی چه‌وری ده‌دات و دوور ده‌كه‌وێته‌وه له خواردنی كاربۆهیدرایت، به‌شێك له به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و ڕێجیمه ده‌ڵێن، دوای پێره‌وكردنی ئه‌و سیستمی خواردنه هه‌ست ده‌كه‌ن ئاستی توانای سێكسیان به‌رز بووه‌ته‌وه، بۆیه له‌مباره‌یه‌وه پسپۆڕێكی ته‌ندروستی ڕوونكردنه‌وه ده‌دات.
له‌مباره‌یه‌وه د. شێرزاد عه‌لی ئیسماعیل پسپۆڕی ته‌ندروستی كۆمه‌ڵ و ڕاوێژی خۆراك، بۆ ''وشه'' گوتی، ڕه‌نگه هه‌ندێك له به‌كارهێنه‌رانی سیستمی كیتۆ هه‌ست به به‌هێزبوونی ئاره‌زووی سێكسیان بكه‌ن دوای پیاده‌كردنی ئه‌و سیستمه، به‌ڵام له كه‌سێك بۆ كه‌سێكی تره‌وه ده‌گۆڕێت، له‌لایه‌كی تر ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی توانای سێكسه ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه چه‌وری زۆر ده‌خۆی، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له كاربۆهیدرایت دوور كه‌وتوویته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌م سیستمی خواردنه به‌كار بهێنیت و پابه‌ند بیت پێیه‌وه، ئەوا تا ڕادەیەکی زۆر توانای سێکست زیاد دەکات
ڕوونیشی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م سیستمی خواردنه به‌كار بهێنیت و پابه‌ند بیت پێیه‌وه، ئه‌وا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له كاربۆهیدرایت دوور ده‌كه‌وته‌وه، ئه‌مه‌یش تا ئاستێك توانی سێكس به‌رز ده‌كاته‌وه، بۆیه ڕاستییه‌كه ئه‌وه‌یه دووركه‌وتنه‌وه له كاربۆهیدرایت ئه‌م پرۆسه‌یه چالاك ده‌كات نه‌ك خواردنی چه‌ورییه‌كی زۆر.
ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو، ده‌بینین ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م بوون تا ئاستێك توانای سێكسیان كه‌مه به به‌راورد به كه‌سێك كه تووشی نه‌خۆشییه‌كه نه‌بووبێت، بۆیه ئه‌مه‌یش پشتڕاستی ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه به‌كارهێنانی كیتۆ و دووركه‌وتنه‌وه له كاربۆهیدرایت توانای سێكس به‌هێز ده‌بێت.
كیتۆ بریتییه له سیستمێكی خواردنی كه‌م كاربۆهیدرات و پڕۆتێنی مامناوه‌ند و چه‌وری زۆر بۆ ناچاركردنی جه‌سته بۆ به‌كارهێنانی چه‌وری وه‌ك ''سه‌رچاوه‌ی وزه'' كه خۆراكه‌كان زیاتر پێكهاتوون له ''گۆشت، خواردنی ده‌ریایی، په‌نیر، چه‌ند جۆرێك سه‌وزه، زه‌یتی زه‌یتوون و چه‌ره‌سات''. چه‌ندان خۆراكی تر كه پزیشك بۆت داده‌نێت.