له پێشهاتێكی سه‌یردا، پیێر ئۆبامیانگ ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ئارسیناڵی ئینگلیزی به هۆی پێویستبوونی به توالێت له نێو یاریدا، هه‌لی ئه‌وه‌ی له ده‌ست دا هاتریك تۆماربكات.
شه‌وی رابردوو ئارسیناڵ له پرێمه‌رلیگدا به 3-0 گۆڵ له یانه‌ی نیوكاسڵی برده‌وه، ئۆبامیانگ ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد و دوو گۆڵیشی تۆمار كرد.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بوو، دوو خوله‌ك دوای تۆماركردنی گۆڵی دووه‌م، ئۆبامیانگ گۆڕانكاری پێ كرا و له یاریگه چووه ده‌ره‌وه.
میگێل ئارتێتا راهێنه‌ری ئارسیناڵ له دوای یارییه‌كه ددانی به راستیی بابه‌ته‌كه نا و به پێكه‌نینه‌وه گوتی: ئۆبامیانگ پێویست به‌وه هه‌بوو بچێته توالێت، بۆیه ناچاربووم گۆڕانكاریی پێ بكه‌م".
ئۆبامیانگ ئه‌گه‌ر ئه‌و پێویستییه‌ی نه‌بووایه، بۆی هه‌بوو گۆڵی سێیه‌می خۆیشی له یارییه‌كه‌دا تۆمار بكات و ببێته خاوه‌نی سێ گۆڵ "هاتریك" له‌و شه‌وه‌دا.