حكوومەت تابلۆكردنی ئۆتۆمبێل و عەریزەی ئەلیكترۆنی لە كۆمپانیاكان وەردەگرێتەوە

:: AM:11:49:20/01/2021 ‌
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، حكوومەت بڕیاری داوە كاری تابلۆكردنی ئۆتۆمبێل و عەریزەی ئەلیكترۆنی لە كۆمپانیاكان وەربگرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم 20ـی كانوونی دووەم، عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی، ئێستە عەریزەی ئەلیكترۆنی و تابلۆی ئۆتۆمبێل  و گەراج درابوو بە كۆمپانیایەك، وەرگیرایەوە و پێویستە حكوومەت خۆی ئەم كارە بكات و بەكەسی تر نەدرێت.

هەر تابلۆیەك 50 هەزار دیناری وەردەگرت، عەریزە نووسینی بەناو ئەلیكترۆنی پێ درابوو بۆ هەر عەریزەیەك نزیكەی 15 هەزاری وەردەگرت
باسی لەوەش كردووە، لە ماوەی ئەم چوار ساڵەدا تابلۆی ئۆتۆمبێل درابووە كۆمپانیایەك، بۆ هەر تابلۆیەك 50 هەزار دیناری وەردەگرت، عەریزە نووسینی بەناو ئەلیكترۆنی پێ درابوو بۆ هەر عەریزەیەك نزیكەی 15 هەزاری وەردەگرت، كارەكانی پۆلیسی هاتوچۆی پێ درابوو دەیان ملیار دیناری دەست كەوتووە. 

باسی لەوەش كردووە، ئێستە بڕیار درا كارەكان لەو كۆمپانیایانە وەربگیرێتەوە، پێویستە حكوومەت خۆی ئەم كارە بكات، هەرچەندە درەنگە و پارەی زۆر لەلایەن كۆمپانیاكان كۆ كراوەتەوە، بەڵام كارێكی باشە و هیوادارم ئەو شوێنانەی تریش كە بەناوی عەریزەی ئەلیكترۆنی مانگانە ملیاران دینار وەردەگرن، كارەكانیان هەڵبوەشێتەوە.



وشە - رامیار جەواد

ئه‌م بابه‌ته 2891 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌