مەسروور بارزانی پەیامێكی راگەیاند

:: PM:03:08:20/01/2021 ‌
مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان، له‌ تویته‌ر په‌یامێكی‌ راگه‌یاند و دووپاتی‌ كرده‌وه‌، له‌گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی‌ عێراق به‌رده‌وام ده‌بن.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 20ی‌ كانوونی‌ دووه‌م، مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان له‌ لاپه‌ڕه‌ی‌ خۆی‌ له‌ تویته‌ر، ئاماژه‌ی‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ كونسوڵ و نوێنه‌ری‌ وڵاتان كردووه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌ چووه‌ و دووپاتی‌ له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌، كوردستان فاكته‌ری‌ سه‌قامگیری‌ ده‌بێت له‌ ناوچه‌كه‌دا.

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان ڕای‌ گه‌یاندووه‌، هه‌فته‌ی داهاتوو شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ ده‌چێته‌ به‌غدا، هاوكات پشتیوانی خۆیشی له‌ هه‌وڵه‌كان كردووه‌ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌ عێراق.

مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی‌ وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان، چه‌ندان جار دووپاتی‌ له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌پێناو خه‌ڵكی‌ كوردستان ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕِێكبكه‌ون، به‌ڵام له‌ چوارچێوه‌ی‌ ده‌ستوور و سازش له‌سه‌ر یه‌ك مافی‌ كورد ناكه‌ن.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم