ئه‌مڕۆ چوار یاری له گه‌ڕی پێنجه‌می خولی پله یه‌كی كوردستاندا به‌ڕێوه‌چوون و تێیدا یانه‌كانی كۆیه و شه‌قڵاوه بردنه‌وه‌ی گرنگیان تۆمار كرد.
یانه‌ی كۆیه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆمار كرد و به ئه‌نجامی 5-2 گۆڵ له یانه‌ی ئاسۆی برده‌وه، له‌و یارییه له یاریگه‌ی دووه‌می فرانسۆ هه‌ریری له هه‌ولێر كرا.
له یارییه‌كه‌دا یاریزان وڵات عه‌بدولڕه‌حمان سێ گۆڵ "هاتریك"ی بۆ یانه‌ی كۆیه تۆمار كرد.
هه‌روه‌ها یانه‌ی شه‌قلاوه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا بردنه‌وه‌یه‌كی گرنگی تۆمار كرد و به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ له یانه‌ی ئاكرێی برده‌وه.
له لایه‌كی تر یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا نه‌یتوانی براوه بێت و به‌بێ گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئاڵتوون كۆپری یه‌كسان بوو.
هه‌روه‌ها یاریی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی گاره و خاك به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان بڕیاری داوه دوو یارییه‌كی تری گه‌ڕی پێنجه‌م رۆژی هه‌ینیی داهاتوو بێنه ئه‌نجامدان، كه تێیدا سه‌یدسادق و خانه‌قین له یاریگه‌ی سه‌یدسادق و رزگاری و ئاشتی له یاریگه‌ی رزگاری به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.