له یاریی جامی سوپه‌ری ئیتالیا، یانه‌ی یوڤێنتوس به دوو گۆڵی كریستیانۆ رۆناڵدۆ و مۆڕاتا، بردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر ناپۆلیدا تۆمار كرد و نازناوه‌كه‌ی بۆ جاری نۆیه‌م له مێژوودا برده‌وه.
یارییه‌كه ئه‌مشه‌و له یاریگه‌ی ماپێ له شاری رێجیا ئیمیلیا له ئیتالیا ئه‌نجام درا و تێیدا یانه‌ی یوڤێنتوس به ئه‌نجامی 2-0 گۆڵ بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی ناوداری تۆپی پێ له خوله‌كی 64 گۆڵی یه‌كه‌می تۆماری كرد.
دواتر ئینسینیی یاریزانی ناپۆلی، لێدانێكی سزای له ده‌ست دا و هه‌لی راستكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ی له ده‌ست دا.
له دواساته‌كانی یارییه‌كه‌شدا و له هێرشێكی پێچه‌وانه‌دا، مۆڕاتای ئیسپانی گۆڵی دووه‌می بۆ یوڤێنتوس تۆمار كرد و كۆتایی به یارییه‌كه هێنا.
به‌م ئه‌نجامه یوڤی بۆ جاری نۆیه‌م له مێژوودا نازناوی جامی سوپه‌ری ئیتالیای به‌ده‌ست هێنا و ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنیان گێڕا.
هاوكات رۆناڵدۆی پۆرتوگالی، به‌م گۆڵه‌ی تۆماری كرد، ژماره گۆڵه‌كانی له یارییه فه‌رمییه‌كاندا گه‌یانده 760 گۆڵ و بووه گۆڵكاری مێژوویی تۆپی پێ له یارییه فه‌رمییه‌كاندا و له هه‌موو یاریزانێك زیاتر گۆڵی تۆمار كردووه له مێژووی تۆپی پێدا.