ئۆمێگا سێ بۆ په‌رده‌ی خانه به‌رگریی جه‌سته، سیستمی هه‌ناسه‌دان، دڵ و ملووله‌كانی خوێن و سیستمی ده‌ردانه ناوه‌كییه‌كان به گونجاوی، گرنگه.
كه‌میی
ئۆمێگا سێ، واتا جه‌سته‌ت ترشه‌چه‌وریی ته‌واوی نییه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌واوی جه‌سته هه‌یه.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی، ئه‌م نیشانانه ده‌ری ده‌خه‌ن كێشه‌ی كه‌میی ئۆمێگا سێت هه‌یه:
1_ ڕووشان و وشكبوونه‌وه‌ی پێست: ئه‌گه‌ر كه‌میی ئۆمێگا سێت هه‌بوو، یه‌كه‌م نیشانه هه‌ستی پێ ده‌كه‌یت وشكی و هه‌ستیاریی پێستته، له هه‌ندێ باردا به‌رزبوونه‌وه‌ی نائاسایی چه‌وریی نیشانه‌یه بۆ كه‌می ئۆمێگا سێ.
2_ خه‌مۆكی: چه‌وریی ئۆمێگا سێ ئاوێته‌یه‌كی بنچینه‌یی مێشكه، ناسراوه به‌وه‌ی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پارێزه‌ری ده‌روونی و دژه ئاوسان هه‌یه.
3_ وشكیی چاوه‌كان: ئه‌م چه‌ورییه ڕۆڵی ته‌ندروستی چاوی به‌ده‌سته، له‌وانه پارێزگاری له شێداریی چاو و تا دروستكردنی فرمێسك.
4_ ئازاری جومگه و تۆكمهییان: ئازاری جومگه شتێكی باوه كاتێك ته‌مه‌نت هه‌ڵده‌كشێ. هه‌ندێ له توێژینه‌وه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئۆمێگا سێ خۆراكه بۆ لابردنی ئازاری جومگه و زیادكردنی توانایان.
5_ گۆڕانه‌كانی قژ: وه‌ك چۆن ئۆمێگا سێ یارمه‌تیده‌ری مانه‌وه‌ی شێداری پێستته، هه‌روه‌ها یارمه‌تیده‌ری مانه‌وه‌ی قژته به سه‌لامه‌تی، به‌رده‌وامی ده‌دات به چڕی و پێكهاتن و به‌هێزی قژ، كه‌میی ئۆمێگا سێ یارمه‌تیده‌ره بۆ ڕووتانه‌وه، وشكی و لاوازیی قژ.
وه‌رگێڕانی: هه‌ورین حه‌مه‌ئه‌مین