ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 21ی كانوونی دووه‌م، یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی به بازاڕكردن له شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌میان ده‌ستی پێ كرد.
عومه‌ر نه‌جم یه‌كێك له سه‌رپه‌رشتیارانی فێستیڤاڵه‌كه، به "وشه"ی راگه‌یاند، یه‌كه‌م فێستیڤاڵی بازاڕی گه‌رمیان كرایه‌وه و بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ له سه‌عات 10ی به‌یانی تا چواری ئێواره ده‌كرێته‌وه.
وه‌گه‌ڕخستنی جووڵه‌ی ئابووریی
روونیشی كرده‌وه كه له فێستیڤاڵه‌كه‌دا، 13 جۆر پێشانگا كراوه‌ته‌وه له براند و خاوه‌ن كار و كۆمپانیاكان كه ده‌گه‌نه 150 خاوه‌ن كار و كارگه و براند، تا ده‌گاته كاری ده‌ستی ژنان كاره‌كانیان نمایش بكه‌ن .
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو كه ئامانجی سه‌ره‌كییان له‌و كاره دروستكردنی وه‌گه‌ڕخستنی جووڵه‌ی ئابوورییه له ناوچه‌كه‌دا.
جێی ئاماژه‌یه كه یه‌كه‌مجاره له گه‌رمیان بازاڕێكی له‌و شێوه‌یه ده‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌یش ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی فرۆشیاران كه‌لوپه‌له‌كانیان له‌و بازاڕه‌دا ساغ بكه‌نه‌وه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی