راوێژكارێكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رای ده‌گه‌یه‌نێت، حكوومه‌تی عێراق ئاماده‌یه مانگانه 300 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وتیش راده‌ست نه‌كات، به‌ڵام لایه‌نه شیعه‌كان رێگری له‌وه ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 21ی كانوونی دووه‌م، ئه‌مین به‌كر راوێژكاری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، به "وشه"ی راگه‌یاند، هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان مافێكیان هه‌یه له بودجه‌ی فیدراڵی، به‌پێی ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان كه له وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به %12،67 دانراوه، به‌ڵام له وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رێژه‌یه‌كی تر هه‌یه كه %13،6ی هاووڵاتییانی عێراق پێكده‌هێنن.
حكوومه‌تی عێراق ئاماده‌یه به‌و شێوه‌یه مانگانه له ده‌وروبه‌ری 300 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت
زیاتر گوتی، هه‌رێمی كوردستان ئه‌و رێژه‌یه‌ی له بودجه به‌رده‌كه‌وێت له "نه‌فه‌قاتی فیعلی"، واته ئه‌و پاره‌یه‌ی كه خه‌رجی ده‌كات له‌وساڵه‌دا، ئه‌گه‌ر بودجه‌ی عێراق له‌و ساڵه به 150 تریلیۆن دینار خه‌مڵێنرابێت، به‌ڵام له ساڵه‌كه‌دا به‌غدا 50 تریلیۆنی به كرداری خه‌رج كردبێت، ته‌نیا %12،67ی ئه‌و 50 تریلیۆنه بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت نه‌ك هی 150 تریلیۆنه‌كه.
به‌كر گوتی، ئه‌گه‌ر مانگانه به‌پێی بودجه‌ی عێراق 800 ملیار دینار بۆ هه‌رێم خه‌رج بكرێ، ئه‌و 800 ملیار دیناره به‌غدا دێت پاره‌ی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به نرخی سۆمۆ له هه‌رێمی كوردستان ده‌بڕێت و باقییه‌كه‌ی تری ده‌نێرێت.
دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه حكوومه‌تی عێراق ئاماده‌یه به‌و شێوه‌یه مانگانه له ده‌وروبه‌ری 300 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وتیش نه‌دات، چونكه هاووڵاتییانی هه‌رێم مافیانه به‌شیان له بودجه هه‌بێت، به‌ڵام لایه‌نه شیعه‌كان ئێسته بوونه‌ته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م ئه‌وه و رێ ناده‌ن حكوومه‌ت ئه‌و پاره‌یه‌ش بنێرێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی