ئه‌و كوڕ‌و كچه‌ی شه‌وی ڕابردوو له باخێكی سیته‌ك غاز لێیدان و كوڕه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا، كه‌سوكاری یه‌كترین و دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌یش داوای كردووه پێش به‌خاك سپاردنی كوڕه‌كه پشكنینیان بۆ بكرێت.
شه‌وی ڕابردوو له یه‌كێك له باخه‌كانی سیته‌ك به‌هۆی غازه‌وه ڕووداوێك ڕووی دا. كوڕێك گیانی له ده‌ستدا و ئه‌و كچهیشی له‌گه‌ڵی بووه بێ هۆش بووه.
سامان نادر به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاگوزاریی خێرای سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له‌و رووداوه‌ی سیته‌ك كوڕه‌كه ته‌مه‌نی 27 ساڵه و گیانی له‌ده‌ست داوه و به‌هۆی كاریگه‌ری غازهكهوهیش كچه‌كه بێ هۆشبووه و ئێسته له نه‌خۆشخانه‌ی شار له ژێر چاودێری پزیشكدایه.
ئه‌و كوڕ و كچه كه‌سوكاری یه‌كترین
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، ئه‌و كوڕ و كچه كه‌سوكاری یه‌كترین و خۆشه‌ویستی یه‌كتربوون، هیچ لایه‌نێكیش له كوڕ و كچه‌كه سكاڵایان تۆمار نه‌كردووه.
"وشه" زانیویه‌تی، كه دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌یسه داوای كردووه پێش ناشتنی كوڕه‌كه پشكنین بۆ لاشه‌كه‌ی بكرێت، تا بزانرێت هیچ ده‌ستێكی كوشتن له پشت ڕووداوه‌كه‌وه نییه.
دادگا به‌نهێنی كار له‌سه‌ر رووداوه‌كه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له هیچ حاڵه‌تێكدا كێشه‌ی نێوان ئه‌و دوو خێزانه گه‌وره‌تر نه‌بێت.
له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندان دۆسیه‌ی كوشتن و گیانله‌ده‌ستدان به‌شیوه‌ی نهێنی لیكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه له لایه‌ن دادگا و پۆلیسه‌وه دوایینجاریش دۆسیه‌ی كوژرانی ژنێك له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی له‌سه‌ر شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حموود كه تا ئێسته هیچی له‌سه‌ر ئاشكرا نه‌كراوه.
هاوكات تا ئێسته پۆلیسی سلێمانی له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ی سیته‌ك ته‌نیا زانیاری گشتی راگه‌یاندووه و هیچی له‌سه‌ر دۆسیه‌كه ئاشكرا نه‌كردووه.
سیتەك ناوچەیەكی گەشیارییە و دەكەوێتە سنووری سلێمانی، زۆرترین باخ و خانووی گەشتیاری لێیە.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا و هۆشیار عه‌لی