ئوفرا بینگۆ نووسه‌ر و وانه‌بێژ له زانكۆی ته‌لئه‌بیب و به‌رپرسی دۆسیه‌ی كورد له ناوه‌ندی موشی دایان بۆ توێژینه‌وه، هاوكات چوار كتێبی له‌سه‌ر كورد نووسیوه، له وتارێكی كه له ڕۆژنامه‌ی
جۆرشه‌لیم پۆست بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له دۆخی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هیوا هه‌ڵچنین له‌سه‌ر جۆ بایدن و كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌كات كه ئێسته ده‌سه‌ڵاتیان گرتووه‌ته ده‌ست و چه‌ند هه‌نگاوێكیش ده‌خاته ڕوو، كه له سوودی ئه‌مه‌ریكا و كوردستانه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ بایدن بیگرێته‌به‌ر.
له وتاره‌كه‌یدا ئوفرا بینگۆ نووسیویه‌تی، كورده‌كانی هه‌رێمی كوردستان هیوای گه‌وره‌یان له‌سه‌ر جۆ بایدنی سه‌رۆكی نوێی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵچنیووه و به باشترین سیاسه‌تكاری ئه‌مه‌ریكی ناوی ده‌به‌ن، كه زۆرترین زانیاری و ناسین و شاره‌زای له‌باره‌ی پرسی كورده‌وه هه‌یه و له ساڵانی ڕابردوو بایدن 24 جار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه و پێوه‌ندییه‌كی تۆكمه و پته‌وی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی كورد هه‌یه و پشتیوانی جێگیركردنی سیسته‌می فیدرالی بوو له عێراق و بیرۆكه‌ی دابه‌شكردنیشی بۆ سێ هه‌رێم داڕشت، له‌باره‌ی ڕیفراندۆمی 2017هوهیش بایدن دووپاتی له‌وه كردبووه‌وه كه پێویست ئه‌مه‌ریكا زیاتر بۆ كورده‌كان بكات.
با بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر پرسیاره گرنگه‌كه، كورده‌كانی عێراق چاوه‌ڕوانی چی له بایدن و حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌كه‌ن؟ له ڕاستیدا قورسه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌ینه‌وه، به‌ڵام یه‌كێك له خاڵه سه‌ره‌كییه‌كان دۆخی كورده له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقی لێكهه‌ڵوه‌شاوه، كورده‌كان ئێسته له هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی زۆردان، به‌هۆی ئه‌و ته‌نگژانه‌ی ڕووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه، هه‌ریه‌ك له توركیا و ئێران له هه‌ماهه‌نگیدان بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بچووكتر و بچووكتر بكه‌نه‌وه و ئابوورییه‌كه‌ی بخنكێنن.
حكوومه‌تی پێشووی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپ، كورده هاوپه‌یمانه‌كانی په‌راوێزخست و خیانه‌تی لێ كردن، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یشدا ئێسته هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامدایه، له‌وانه ته‌نگژه‌ی دارایی، په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا، ته‌نگژه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش له ناوخۆیش ململانێ له نێوان حزبه‌كان و دوو پارته سه‌ره‌كییه‌كه بوونی هه‌یه.
زۆرترین فشار ده‌كات تا به‌غدا مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكات
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له دوای بوونی كازمی به سه‌رۆك وه‌زیران هه‌نگاوی باشی ناوه و گفتوگۆ له نێوان هه‌ردوولا به به‌رده‌وامی بوونی هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا حكوومه‌تی به‌غدا له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ گۆڕینی سیسته‌می عێراق بۆ حكوومه‌تێكی مه‌ركه‌زی و شكستهێنان به خۆبه‌ڕێوه‌بردنی كورده‌كان.
بڕینی بودجه و نه‌ناردنی كه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره و جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی مه‌ركه‌زییه‌ت و هاندان و پشتیوانی له سیاسه‌تی به عه‌ره‌بكردن و په‌راوێزخستنی ته‌واوه‌تی ده‌ستوور و ئه‌نجامنه‌دانی سه‌رژمێری و یه‌كلانه‌كردنه‌وه‌ی كێشه‌ی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و به عهرهبكردنهوهیان، ئاماژه‌ی ڕوونن كه به‌غدا نیازی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی كوردستانی هه‌یه.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدا به واقیعی ده‌توانین ئه‌وه بڵێین كه عێراق ئێسته به‌سه‌ر دوو حكوومه‌تی نا ددانپێدانراو دابه‌شبووه، كه یه‌كه‌میان حكوومه‌تی عه‌ره‌ب به گشتی و شیعه‌یه له به‌غدا، دووه‌میشیان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ته‌نگژانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی حكوومه‌تی كوردستان بووه‌ته‌وه، كه‌چی هێشتا هه‌رێمی كوردستان نه‌ك هه‌ر له به‌غدا و ناوچه‌كانی تری عێراق ئارامتر و ئاسایشێكی جێگیری هه‌یه، بگره له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش ده‌سته‌به‌ركردنی ئارامییه‌كی له‌م چه‌شنه‌ی له كوردستان هه‌یه، ئه‌سته‌مه و ئاسان نییه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ناكۆكی و ململانێش له نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌یه، كه ناكۆكی و ململانێی سیاسین، به‌ڵام ئه‌وان هه‌رگیز وه‌ك میلیشیاكان و سوپا و حزبه‌كانی به‌غدا نین، كه له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌نگاوێكی حكوومه‌ت بۆ جێگیركردنی یاسا و باشتركردنی دۆخه‌كه، میلیشیاكان مووشه‌ك و چه‌كی قورس به ڕووی حكوومه‌ت به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.
كێشه‌یه‌كی تر بریتییه له خۆپێشاندانه‌كان كه له به‌غدا و باشووری عێراق زۆر به‌شێوه‌یه‌كی نامرۆییانه ڕووبه‌ڕووی خه‌ڵك بوونه‌وه، به‌ڵام له كوردستان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش كه ناوه ناوه‌یش خۆپێشاندان ده‌كرێ، به‌ڵام حكوومه‌تی كوردستان به نه‌رمی مامه‌ڵه‌ی كردووه، بۆیه به هه‌موو پێوه‌ره‌كان حكومكردن و به‌ڕێوه‌بردن له هه‌رێمی كوردستان زۆر سه‌ركه‌وتووتره به به‌راورد له‌گه‌ڵ خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراق.
له ململانێكانی ناوچه‌كه پشتیوانی كورد ده‌بێ و وه‌ك متمانه‌پێكراوترین هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات
له‌و نێوه‌نده‌یشدا بایدن و حكوومه‌ته‌كه‌ی ئاسان نییه بتوانن ده‌وڵه‌تی كوردستان بهێننه سه‌ر نه‌خشه‌وه، به‌هۆی هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه‌ی وڵاتان، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێ زۆر به توندی فشار بكه‌ن، تا به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌ولێر له‌سه‌ر پرسه سه‌ره‌كییه‌كان بگاته ڕێككه‌وتن، كه له 2003ه‌وه به كێشه‌ی هه‌ڵواسراوی نێوان هه‌ردوولا داده‌نرێن، كه بودجه و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور له پێشینه‌ی كێشه‌كانه.
له‌گه‌ڵ گرتنه‌به‌ری ئه‌م هه‌نگاوانه و ئاساییكردنه‌وه‌ی ته‌نگژه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، بایدن و حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌توانن و ده‌یانه‌وێ به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێزتر و جێگیرتر له هه‌رێمی كوردستان جێگیر ببن، چونكه كورده‌كان باشترین هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكان و له 2003ه‌وه تا ئێسته هیچ هێرشێك نه‌كراوه‌ته سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان له كوردستان.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته ناوه‌ندێكی گرنگ بۆ ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر، كه هه‌م ئه‌مه‌ریكا و هه‌م هاوپه‌یمانان له ناوچه‌كانی تری عه‌ره‌بی له عێراق هه‌ست به ئاسایش و ئارامی ناكه‌ن.
خاڵێكی تر كه له سوودی ئهمهریكییهكانه بریتییه له ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌رێمی كوردستان به نه‌وت و گاز، ئه‌مه‌یش یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ كه كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا به گوڕتر ڕوو له ناوچه‌كه بكه‌ن، هاوكات هه‌میشه كورد و پشتیوانیكردنی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، كارتێكی به‌هێز ده‌بێ بۆ دژایه‌تی توركیا و ئێران و ته‌نانه‌ت عێراق و سووریایش، به‌ڵام نه‌ك بۆ ده‌سبه‌رداربوون له كورد وه‌ك ئه‌وه‌ی تره‌مپ كردی.