ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی له‌باره‌ی داهاتووی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی پێشووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه سه‌رده‌می تره‌مپ كۆتایی هات، به‌ڵام ئه‌و له ژێر په‌رده‌وه درێژه به ئاژاوه و ئاڵۆزییه‌كان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌دا و ده‌یه‌وێ خۆی وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی سیاسی له ئه‌مه‌ریكا بهێڵێته‌وه و زۆرترین كاریگه‌ری به‌سه‌ر ڕای گشتی ئه‌مه‌ریكا هه‌بێت.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، له ڕووی ڕووكه‌شییه‌وه لای هه‌مووان ڕوونه كه سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپ كۆتایی هات و كۆشكی سپی به‌جێهێشت، به‌ڵام ئه‌مه هه‌موو شتێك نییه، چونكه تره‌مپ كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌یری هه‌یه و ده‌سبه‌رداری دۆخه‌كه نابێت، ئه‌گه‌رچی خۆی له ڕووكه‌ش به شاراوه‌یی ده‌هێڵێته‌وه، به‌ڵام له ژێره‌وه هانی گرووپه توندڕۆ و ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كان ده‌دا، توندڕۆیی و ئاژاوه له ئه‌مه‌ریكا زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌ره‌و شه‌ڕی ناوخۆ ئاراسته ده‌كات.
د‌یڤید پیتراس سه‌ركرده‌ی پێشوو له حزبی دیموكراتی ئه‌مه‌ریكا له‌وباره‌وه دووپاتی كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌گه‌رچی هه‌مووان ئاماژه به كۆتایی گرژییه‌كان و ڕازیبوونی تره‌مپ به جێهێشتنی كۆشكی سپی و ڕاده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی كه گرژی زیاتر دروست بكات، هه‌مووان ئه‌وه‌یشمان بینی، به‌ڵام ململانێكان كۆتاییان نه‌هاتووه، ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دات خۆڵه‌مێشێكه له‌سه‌ر ئاگرێكی به‌هێز و نه‌كوژاوه، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر كات ئه‌و ئاگره ئه‌گه‌ری ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی هه‌یه.
له به‌شێكی تری بابه‌ته‌كه‌ی ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز هاتووه، ئه‌وانه‌ی كه هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر كۆنگرێس و گیراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ، به‌ڵگه‌ی ڕوونن كه تره‌مپ ده‌سبه‌رداری سیاسه‌ت نابێ و سه‌رئێشه و گرفتی گه‌وره‌تر بۆ حكوومه‌تی نوێی ئه‌مه‌ریكا دروست ده‌كات.
به نهێنی پشتیوانی گرووپه توندڕۆ و ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كان ده‌كات و ئاڵۆزی دروست ده‌كاته‌وه
به‌شێك له گیراوان له‌میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان باسیان له پێدانی پاداشت و وه‌رگرتنی پاره بۆ چاپكردن و ئاماده‌كردنی دروشم و لافیته‌ی خۆپێشاندانه‌كانیان كردووه، كه سه‌رجه‌می به بڕوای ڕۆژنامه‌كه له‌لایه‌ن كه‌سانی نزیكی تره‌مپه‌وه خه‌رج كراون، ئه‌مه پێشهاتێكی ته‌واو ترسناكه، چونكه تره‌مپ یه‌كێكه له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ئه‌مه‌ریكا و پاره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری هه‌یه، به به‌كارهێنانی له بواری سیاسه‌ت و كڕینه‌وه‌ی به‌رپرسان و جه‌ماوه‌ر بۆ دروستكردنی گرفت و توندوتیژی ده‌توانێ زۆرترین ئاڵۆزی له ئه‌مه‌ریكا دروست بكات.
تره‌مپ و لایه‌نگرانی به ته‌واوی دژی هه‌موو پێشكه‌وتنێكن و ده‌یانه‌وێ ده‌وڵه‌تێكی ته‌واو تاكڕۆ دروست بكه‌ن به مه‌زاجی تره‌مپ به‌ڕێوه بچێت، بۆیه له دوای ده‌رچوونیشی له كۆشكی سپی، له تویته‌ر لایه‌نگرانی دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه پێویسته تۆرباینه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له هه‌واوه هه‌ڵبگیرێن و دژایه‌تی ده‌یان پرۆژه‌ی گرنگ و ستراتیجی ژیان ده‌كه‌ن، كه بۆ هه‌موو ئه‌مه‌ریكییه‌كان پێویستییه‌كی هه‌میشه‌ییین.
ململانێكان ته‌نیا سیاسی و گرفتی نێوان تره‌مپ و بایدن، یان كۆماری و دیموكراته‌كان نییه، بگره بابه‌ته‌كه قووڵتره له‌وه‌ی بیری لێ ده‌كرێته‌وه، چونكه تره‌مپ بووه‌ته هۆكارێك بۆ دابه‌شبوونی ئاینیش له ئه‌مه‌ریكا، كڵێسای كاسۆلیكی و ئینجیلی له دژی یه‌ك هانداوه، كه دووه‌میان پشتیوانی سه‌رسه‌ختی تره‌مپن و ئێسته‌یش شانازی پێوه ده‌كه‌ن و به باشترین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ناوی ده‌به‌ن.
كارلۆس ئۆرتێز یه‌كێك له پیاوانی كڵێسای ئینجیلی له مه‌یامی كه له دوو هه‌ڵبژاردنی ڕابردوو ده‌نگی به دۆناڵد تره‌مپ داوه، به ڕۆژنامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، كه هیچ په‌شیمان نییه هه‌ردوو جار ده‌نگی به تره‌مپ داوه و بگره ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه و ئه‌ویش كاندید بێ، ئه‌وا جارێكی تر جه‌نگی پێ ده‌داته‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی تره‌مپ بۆ ئینجیلییه‌كانی كرد، به درێژایی مێژووی ئه‌مه‌ریكا بۆ پێڕه‌وانی ڕێباز و مه‌زه‌وی ئینجیلی ئه‌مه‌ریكی نه‌كراوه.
سامانێكی زۆری هه‌یه و ده‌توانێ گرووپه توندڕۆكان به پاره بۆ ئامانجه‌كانی خۆی هان بدات
پرسی جیاوازی ڕه‌گه‌زی و ڕه‌نگی پێست، یه‌كێكی تره له‌و بوارانه‌ی كه تره‌مپ كاری له‌سه‌ر ده‌كات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌یان ساڵه كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌وڵی نه‌هێشتنی جیاكاری له نێوان دانیشتووانی وڵاته‌كه‌یان ده‌ده‌ن، به‌هۆی جیاوازی نه‌ته‌وه و ڕه‌گه‌ز و ئاین و مه‌زه‌و و ڕه‌نگی پێسته‌وه، به‌ڵام ئه‌م دۆخه له سه‌رده‌می تره‌مپ گه‌یشته لووتكه، پاش ئه‌وه‌ی پۆلیس جۆرج فلۆیدی ڕه‌شپێستیان كوشت، كه شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی ناڕه‌زایی ئه‌مه‌ریكای گرته‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی زیاتر بره‌و پێ بدات، هه‌موو ئه‌وانه‌یش له سوودی به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانی تره‌مپ ده‌وه‌ستێته‌وه.
كریستۆفه‌ر كیرشو به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیایه‌كی دابه‌شكردنی خۆراك له نیوجێرسی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه گوتی، جیاوازییه‌كانی نێوان خودی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا زۆر قووڵبووه‌ته‌وه، كه پێشتر هه‌رگیز به‌وشێوه‌یه جیاوازی و جیاكاری هه‌ستی پێ نه‌كراوه، ئه‌مه‌یش پێشهاتێكی ترسناكه و ئه‌گه‌ری هه‌یه له هه‌ر كاتێك بته‌قێته‌وه و شه‌پۆلی ناڕه‌زایی و توندوتیژی به‌دوای خۆیدا بهێنێت، به بڕوای ڕۆژنامه‌كه‌یش ئه‌مه ئه‌و دۆخه ترسناكه‌یه كه هه‌موو سیاسی و كه‌سایه‌تی و شاره‌زایانی ئه‌مه‌ریكا لێی ده‌ترسن، چونكه به‌م هه‌نگاوانه تره‌مپ شه‌ڕی ناوخۆیی له ئه‌مه‌ریكا دروست ده‌كات، كه ئه‌وكات دۆخه‌كه له ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌میش ده‌رده‌چێ و ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕژد بۆ سه‌ر ئێسته و داهاتووی ئه‌مه‌ریكا.