ئه‌نجامی یاریی نێوان یانه‌ی شێروانه‌ و یانه‌ی زاخۆ به‌م شێوه‌یه‌ بوو

:: PM:07:46:23/02/2017 ‌
لە چوارچێوەی خولی پێشمەرگەی كوردستان یانەی شێروانەی كەلار بەگۆڵێكی بێ بەرانبەر لە یانەی زاخۆی بردەوە و خۆی گەیاندە چوارگۆشەی زێڕینی خولەكە.

ئەركان محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی یانەی شێروانە بە " وشە"ی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر یانەی شێروانەی كەلار لەیانەی زاخۆی بردەوە.

گۆڵەكەی یانه‌ی شێروانه‌ لەلایەن یاریزان "عەلی كاكەمین"ەوە تۆماركرا و بەو سه‌ركه‌وتنه‌ش یانه‌ی شێروانه‌ خۆی گه‌یانده‌ چوارگۆشەی زێڕینی خوله‌كه‌.

 
محه‌مه‌د ئاشكرای كرد، ئێسته‌ یانه‌ی شێروانە یەكەمی گروپەكەیەتی و پاش ئەویش یانەی كەركووك دێت لە خولی پێشمەرگەی كوردستان.


گەرمیان: سەبری هۆرینی


وشە - عه‌لی سدیق