هونه‌رمه‌ند روان ئه‌تكینسۆن كه له دنیادا به مسته‌ر بین ده‌ناسرێته‌وه و ئه‌كته‌رێكی زۆر كۆمیدییه، رای گه‌یاند كه ئیتر ماندوو بووه و بڕیاری داوه له كاری هونه‌ری دوور بكه‌وێته‌وه.
پێگه‌ی "
فه‌رفیش"ی میسری بڵاوی كردووه‌ته‌وه، مسته‌ر بین كه له دنیادا به گرته و فیلمه كۆمیدییه‌كانی زۆرترین هه‌واداری هه‌یه، رای گه‌یاندووه كه ئیتر واز له كاری هونه‌ری دێنێت و به شێوه‌یه‌كی تر خۆی له بواره‌كه ده‌بینێته‌وه.
مسته‌ر بین رای گه‌یاندووه، ئیتر له كاری هونه‌ری ماندوو بووم و زۆریش چێژی لێ نابینم، بۆیه بڕیاری یه‌كجاره‌كیم داوه و له كاری هونه‌ریی دوور ده‌كه‌ومه‌وه. هاوكات ئیتر نامه‌وێ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر ده‌ربكه‌وم و لهوهویش هه‌ست به ماندوویی ده‌كه‌م.
دواتریش مسته‌ر بین گوتی، له‌مه‌ولا ته‌نیا به‌شداری له فیلمه كارتۆنییه‌كاندا ده‌كه‌م، ئه‌ویش ته‌نیا به ده‌نگ.
هونه‌رمه‌ندی جیهانی مسته‌ر بین كه ناوی راستینه‌ی "روان ئه‌تكینسۆن"ـه، له ساڵی 1955 له به‌ریتانیا له دایك بووه و به یه‌كێك ئه‌كته‌ره زۆر كۆمیدییه‌كانی دنیا هه‌ژمار ده‌كرێت. ئه‌و جیاله‌وه‌ی ئه‌كته‌ره، هاوكات نووسه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ریشه، له ساڵی 1990 تا 1995 به 15 حه‌ڵقه‌ی كورته درامای كۆمیدی له ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی دنیا خۆی ده‌رخست، به‌دوایدا دوو فیلمی سینه‌مایی به‌رهه‌م هێنا، دوای ئه‌وانیش له 52 فیلمی كارتۆنیدا به ده‌نگ به‌شداریی كردووه.