سارا ته‌ها دیزاینه‌ری جلوبه‌رگ و دامه‌زرێنه‌ری بڕاندنی جلوبه‌رگی ژنانی "سارا لامێر"، له كاتێكدا ئه‌ندازیاری كاره‌بایی فڕۆكه‌ی B2یه، یه‌كه‌م ژنه ئه‌و بڕوانامه‌یه وه‌رده‌گرێت له عێراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی، بیری له‌وه كردووه‌ته‌وه جلوبه‌رگی كوردی ژنان له كۆڵێكشنێك كۆ بكاته‌وه و به دنیادا بڵاویان بكاته‌وه، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ "وشه" له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێك ده‌دوێت.
*چۆن ده‌ستت به كاری دیزانكردن بۆ جلوبه‌رگی ژنان كرد، له كاتێكدا خۆت باڵاپۆشی، ئه‌وه كێشه‌ی بۆت دروست نه‌كرد كه نه‌توانی به ئازادانه كاری زیاتر بكه‌یت؟
به پێچه‌وانه‌وه له سه‌ره‌تای كاركردنه‌وه خۆم پێوه‌ست به ڕێكار و یاسا ئاینییه‌كانه‌وه نه‌كرد و به‌دڵ و ویستی خۆم كارم ده‌كرد، ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه گرنگ بوو، دیزاینێكی جوان بۆ ژنان بخه‌مه بازاڕه‌وه، ئێمه‌ش له عێراق و هه‌رێمی كوردستانین، ببینه خاوه‌نی بڕاندنی جلوبه‌رگی خۆمانین، یه‌كه‌م كاریش دیزاینم كرد بۆ ژنان بوو كه باڵاپۆش نه‌بوون، دواتر به‌رده‌وامیم به‌كاره‌كه‌م دا بۆ چه‌ندان دیزاینی جوان و ئه‌وكات كه كاره‌كانم ناوبانگی بڵاو بووه‌وه، ئینجا به‌شێكم كرده‌وه بۆ ژنانی باڵاپۆش، كۆتا كۆڵێكشنم بۆ ژنانی سفوور بووه، من كاتێك هه‌ر دیزاینێك ده‌كه‌م له هزری خۆمدا ڕێ به‌خۆم ناده‌م بیر له بابه‌تی باڵاپۆشی و ناباڵاپۆشی بكه‌مه‌وه، هه‌ندێك جاریش هه‌یه ده‌كرێت ژنان باڵاپۆش جلوبه‌رگی ژنانی سفوور به‌كار بهێنن و دیزاینه‌كانیان بكڕن، به‌ڵام خۆیان پۆشته‌ی بكه‌ن. به‌ڵام بیرمان نه‌چێت زۆربه‌ی جلوبه‌رگ و عه‌زیه‌ی ئاهه‌نگه‌كان ده‌بێت كراوه بن.
*بۆچی بیرت كرده‌وه كاری دیزاینی جلوبه‌رگ بكه‌یت و په‌ره به‌كاره‌كه‌ت بده‌ی؟
ڕاستییه‌كه‌ی ژنان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كاتێك سه‌ردانی مۆڵێك ده‌كه‌ن یان بڕاندێكی جلوبه‌رگ، ته‌نیا دوو یان سێ جۆر ده‌بینن، ئه‌گه‌ر هه‌ستت پێ كردبێت زۆربه‌ی ژنان هه‌مان جلیان له‌به‌ره، ئه‌مه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌وانه‌ی جلوبه‌رگی ژنان ده‌هێنن بۆ وڵاتمان، پیاون و هیچ هه‌ستێكی دیزاینیان نییه، نازانن ئێمه‌ی ژن حه‌زمان له چییه. بۆیه بیرم كرده‌وه خۆم وه‌ك ژنێك ئه‌و كاره بكه‌م و زیاتر له هه‌ستی كچانه تێده‌گه‌م وه‌ك له پیاوێك، كاری ده‌ستی و دیزاینی خۆماڵی جیاوازتریشه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ڕۆحی ژنێكه‌وه دهردهچیـَت، ئه‌و پارچه جله و به‌رهه‌مه‌كه خۆماڵییه و كه‌ره‌سته‌كان ئهسڵترن كه به‌كار دێن، قوماشی به‌كارهاتوو له نمره یه‌ك ده‌بێت به‌راورد به جلوبه‌رگه بازرگانییه‌كان كه زۆربه‌ی ستۆكن و بۆ وڵاته‌كه‌مان ده‌یهێنن.
*خه‌ون چییه كاتێك بڕاندنی جلوبه‌رگی ژنانی "سارا لامێر"ت دانا؟
ده‌مه‌وێ به دنیا بڵێم ژنانی ئێمه‌ش هیچیان كه‌متر نییه و ته‌نیا هاوكاری ناكرێن، جگه له‌وه ده‌مه‌وێت جلوبه‌رگه‌كانم زیاتر به‌ره‌و جیهانی بڕۆن و سنووری هه‌موو وڵاتان ببڕن، به‌تایبه‌ت به‌شداربم له نمایشی كۆڵێكشنی ساڵانه‌ی جلوبه‌رگی دیزاینه‌رانی دنیا، له فڕه‌نسا كه بڕیاره ئه‌مساڵ به‌شداری بكه‌م له چه‌ند نمایشێكی وڵاتانی ئه‌وروپادا، ئه‌مه بۆ من ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێسته له 26 وڵات و ناوخۆ و شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش داواكاریی زۆری له‌سه‌ره، به‌ڵام هێشتا له كاركردن به‌رده‌وامم و دڵنیام به خه‌ونه‌كه‌م ده‌گه‌م. له زۆربه‌ی وڵاتانی ئاسیا داواكاری و ناسراوی له‌سه‌ر بڕاندهكهم هه‌یه و ده‌مه‌وێ زیاتریش بێت.
*یه‌كه‌م كارت چۆن ده‌ست پێ كرد؟
بیرمه بۆ به‌شداری له ئاهه‌نگێكی بووك گواستنه‌وه به‌شداریم كرد، كاتێك بینیم هه‌موو ژنان هه‌مان ستایل و دیزاینیان له‌به‌ره كه له چه‌ند مۆدێلێك ده‌رنه‌ده‌چوو، بۆ ئاهه‌نگی دواتر له‌سه‌ر دیزاینی "جاڵجاڵۆكه" خۆم عه‌زێیه‌كی ئاهه‌نگی شه‌وانم بۆ خۆم دروو كه به بڕوای من یه‌كه‌م جار بوو ئه‌م جۆره دیزاینه بیری لێ بكرێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی خۆم دیزاینم كرد و خۆشم دووریم، هاوڕێیه‌كانم زۆریان به‌دڵ بوو، داوكاری له‌سه‌ر كاره‌كه‌م زۆر بوو، جگه له‌وه‌ی زۆر متمانه‌م به‌خۆم بوو، بۆیه گه‌یشتم به‌وه‌ی ئێسته كه هه‌مه.
*بیرت نه‌كردووه‌ته‌وه له كوردستان كاتێك ئه‌وه‌نده داواكاری له‌سه‌ر كڕینی بڕاندهكهت هه‌یه، پێشانگایه‌ك بۆ كاره‌كان بكه‌یته‌وه؟
زۆر هه‌واڵی جوان و خۆشه‌ویستی و وه‌فاداریم له‌سه‌ر كوردستان بیستووه، جگه له مه‌به‌ستی كاره‌كه‌م، هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌كه‌م كاتێك سه‌ردانی ده‌كه‌م، زۆریش حه‌ز ده‌كه‌م زوو زوو سه‌ردانی بكه‌م، جگه له‌وه‌ی ئاگادارم و زانیاریم هه‌یه كه كورد ژنی زۆر به‌توانای هه‌یه له بواری به‌رگدروویی و دیزاین و جلوبه‌رگ و بابه‌ته‌كانی فاشیۆن كه ئه‌مه له عێراق زۆر كه‌مه، بۆیه به‌ڕاستی جێی شانازین، به‌دڵنیاییه‌وه له پلانمدا هه‌یه گه‌وره‌ترین پێشانگا بكه‌مه‌وه و بڕاندهكهمه نمایش بكه‌م له ئاهه‌نگێكی جوان‌دا.
*داواكارییه‌كان بۆ چ وڵاتێك زۆرن؟
یه‌كه‌م جار له كوێت و سعوودیه و دواتر ئه‌نده‌نووسیا، له ناوخۆی عێراق و سوێد و نه‌رویج و ئه‌ڵمانیا و شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیشدا، زۆرترین داواكاریم بۆ ئه‌وێیه، له یه‌كه‌م جاری دهستپێكمهوه تا ئێسته، بۆیه به‌ڕاستی بیرم كردووه‌ته‌وه لقێكی بڕاندهكهم كه ئێسته له دنیادا له بواری فاشیۆن دیزاین به ماوه‌یه‌كی كه‌م توانیومه بگه‌مه ئاستی 12 كه بۆ من زۆر پله‌یه‌كی به‌رزه، یه‌ك لقی بڕاندهكهم له هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان بكه‌مه‌وه.
*په‌یامت بۆ ژنان چییه؟
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێسته زیاتر له ژنانی كورده‌وه نزیكم و زۆر شانازی بهتواناكانیانهوه ده‌كه‌م، بۆیه ڕووی په‌یامه‌كه‌م ده‌خه‌مه ئه‌وان و پێیان ده‌ڵێم، هه‌موومان ژنین و توانای زۆرمان هه‌یه، به تاك و به كۆ ده‌توانین كاره‌كانمان بكه‌ین و بگه‌ین به‌خه‌ونه‌كانمان، ئێوه به‌هێزترین ژنن كه بینیومه په‌ره‌ی زیاتر به‌خۆتان بده‌ن، تا ناوی كوردستان و شاره‌كه‌تان به‌رز بكه‌نه‌وه و بیده‌ن به گوێی ته‌واوی دنیادا.
*پلانی ئاینده‌ت چییه؟
ده‌مه‌وێ كۆڵێكشنی نوێم جلوبه‌رگی ژنانی كوردی بێت، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر جلی كوردی ژنانی كوردستان به ته‌واوی چیرۆكه‌كانیانه‌وه كاریان له‌سه‌ر بكه‌م و به ته‌واوی دنیادا بڵاوی بكه‌مه‌وه، چونكه جلوبه‌رگێكی زۆر جوانه و شانازییه بۆ ژنان و پڕه له جوانی و چیرۆكی سه‌ركه‌وتن و جلێكی پۆشته‌یه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ڕه‌نگی زۆر و ئیكسسواراتی زۆری تێدا به‌كار دێت كه ئه‌مه له خۆیدا پێشانی ده‌دات ژنی كورد چه‌ند به سه‌لیقه بوونه و تا ئێسته‌یش.
له‌لایه‌كی تره‌وه بڕیارم داوه 30 كۆڵێكشنی زانكۆیی نوێی به قیاسهكانی 10*10 بڵاو بكه‌مه‌وه، هه‌موو دیزاینه‌كان بۆ باڵاپۆش و سفوور ده‌بن، تێكه‌ڵه‌یه‌كی دیزاینی جلوبه‌رگی ژنانی ئه‌وروپی و ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌بێت. زیاتر بابهتهكان كلاسیكی ده‌بن و ده‌چنه‌وه سه‌ر دیزاینی ژنه شاهانه‌ییه‌كان. چونكه به‌رده‌وام ده‌مه‌وێت ژنان وه‌ك شاژن پێشان بده‌م له كۆمه‌ڵگه‌دا، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌م جلوبه‌رگه‌كان له ئاستێكی باڵادا دیزاین بكه‌م.
پاشخان//
سارا ته‌ها دیزاینه‌ری جلوبه‌رگ و دامه‌زرێنه‌ری بڕاندنی جلوبه‌رگی ژنانی "سارا لامێر"ـه، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ئه‌ندازیاری كاره‌باییاتی فڕۆكه‌ی B2ـه، خه‌ڵكی به‌سڕه‌یه و له به‌غدا داده‌نیشێت، ئێسته له كه‌رتی فڕۆكه‌وانی عێراقی كار ده‌كات و به‌رده‌وامه له دیزاینكردن و خسته بازاڕی جلوبه‌رگی نوێی ژنانه‌وه، هاوسه‌رگیری كردووه و خاوه‌نی منداڵه.