شاره‌زایه‌كی میكانیك ده‌ڵێ، سوكان به‌كار دێت بۆ ئاراسته‌كردنی ئۆتۆمبێل بۆ شوێنی دیاریكراو. له سه‌ره‌تای دروستكردنی ئۆتۆمبێل جووڵانی سوكان زۆر قورس بوو، به‌تایبه‌ت له‌كاتی وه‌ستاندا، له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئۆتۆمبێل هه‌وڵی پێشخستنی سیستمی سوكانیان داوه، به‌ڵام ئه‌م سیستمه چییه و چۆن كار ده‌كات؟
له‌مباره‌یه‌وه شێرزاد وسوو ئه‌ندازیاری میكانیكی، بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئۆتۆمبێل له سه‌ره‌تای به‌ره‌وپێشچوونی سیستمی سوكان هایدرۆلیكیان به‌كار ده‌هێنا له ڕێی سیستمێكی دیاریكراوی ڕێكخراوه‌وه، كه له ڕێی ماتۆڕی تایبه‌ته‌وه شله‌ی هایدرۆلیك ئاراسته‌ی ژووری تایبه‌ت ده‌كرا بۆ ئاسانكردنی جووڵه‌ی سوكان و هاوكاریكردنی شۆفێر، به‌ڵام كۆمپانیاكان ئێسته گرنگی به سیستمێكی تر ده‌ده‌ن كه ئه‌ویش كۆنترۆڵكردنی سیستمی سوكانه له‌ڕێی كاره‌باوه. ئه‌م سیستمه پێویستی به هیچ شله‌یه‌ك نییه بۆ كارپێكردنی، هه‌روه‌ها ده‌نگیشی زۆر كه‌متره به به‌راورد به سیستمی هایدرۆلیك.
سیستمی سوکان بەدوو شێوە کار دەکات ''هایدرۆلیک و کارەبا''، بەڵام ئێستە کارەباییەکە زیاتر کاری پێ دەکرێت
زیاتر گوتی، له‌ناو داشبۆرد هێمایه‌كی تایبه‌ت دیاری كراوه بۆ ئه‌م سیستمه هه‌یه، له‌كاتی بوونی كێشه له‌م سیستمه ده‌كه‌وێته ئیش بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی شۆفێر، له هه‌ندێك ئۆتۆمبێل هێمای EPSی بۆ دانراوه، ده‌گونجێ ڕه‌نگی ئه‌م گڵۆپه سوور یان زه‌رد بێت.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، له سیستمی هایدرۆلیك، بوونی هه‌ر كێشه‌ك ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ كه‌می هایدرۆلیك یان لێچونی هایدرۆلیك له ڕێی سۆنده‌كانه‌وه، به‌ڵام له سیستمی كاره‌بایی بوونی بچووكترین كێشه له سیستمی كاره‌بایی ئۆتۆمبێله‌كه، كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر سیستمی سوكان هه‌یه. بوونی پچڕانی وایه‌ر یان سووتانی فیوزی تایبه‌ت، هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ له‌كاركه‌وتنی سیستمه‌كه. له هه‌ندێك جۆری ئۆتۆمبێلدا له‌كاتی بوونی كێشه‌یه‌كی بچووك، ده‌كه‌وێته ئیش و له پاش كوژانه‌وه و داگیرسانی ئۆتۆمبێله‌كه، سیستمه‌كه ده‌كه‌وێته ئیش و هیچ كێشه‌یه‌كی نابێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گڵۆپه‌كه نه‌كوژایه‌وه، ئه‌وه كێشه له سیستمه‌كه هه‌یه و پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌م شاره‌زایه هۆشیاریی ئه‌وه‌یش ده‌دات كه له كاتی بوونی كێشه له سیستمه‌كه‌دا، تا ده‌كرێ نابێ ئۆتۆمبێله‌كه بجووڵێنیت، چونكه سوكان به ته‌واوی قورس ده‌بێت و ئه‌گه‌ری زۆره تووشی ڕووداوی هاتوچۆت بكات، پێویسته به زووترین كات چاره‌سه‌ری بكه‌یت.