لە یانسیب ملیارێك دۆلاری بۆ دەرچووە و ناچێ وەریبگرێت

:: PM:01:55:24/01/2021 ‌
رێكخەرانی یانسیبی "مێگا ملیۆنز" ئاشكرایان كرد، كەسێك لە ویلایەتی میشیگان بووەتە خاوەنی یەك ملیار دۆلار، بەڵام زیاتر لە رۆژێكە چاوەڕێی ئەو دەكەن بێت و خەڵاتەكەی وەربگرێت.

هەرچەندە تیروپشكی ئەو یانسیبە زیاتر لە 24 سەعاتە ئەنجام دراوە، بەڵام ئەو كەسەی ملیارەكەی بردووەتەوە، هێشتا سەردانی دامەزراوەكەی نەكردووە.

بە پێی ئەو زانیارییەی رێكخەرەكانی یانسیبەكە خستوویانەتەڕوو، بلیتی یانسیبەكە لە ماركێتی شارێكی بچووكی ویلایەتی میشیگان بە دوو دۆلار كڕاوە.

بە پێی رێساكانی ئەو دامەزراوەیە، كەسی براوە دەتوانێت بە یەك جار هەموو پارەكەی وەربگرێت یان بە قیست بۆ ماوەی 29 ساڵ وەری بگرێت.

بەهای ئەو باجەی كە دەبێت بیداتە حكوومەت، 470 ملیۆن دۆلارە


بەگوێرەی رادیۆ فەردا، ئەگەر كەسەكە یەكسەر خەڵاتەكە وەربگرێت، ئەوا بەهای ئەو باجەی كە دەبێت بیداتە حكوومەت، 470 ملیۆن دۆلارە و 530 ملیۆن دۆلاری بۆ دەمێنێتەوە.

بە هۆی ئەوەی كە لە 36 تیروپشكی چوار مانگی رابردوو خەڵاتە سەرەكییەكە دەرنەچووبوو، بەهای خەڵاتەكە بە رێژەیەكی بەرچاو هەڵكشابوو.

بلیتەكانی ئەم یانسیبە لە ویلایەتەكانی ئەمەریكا لە فرۆشگا و بەنزیخانەكان دەفرۆشرێن و گەورەترین خەڵاتیش بە بەهای ملیارێك و 537 ملیۆن دۆلار لە ساڵی 2018 دەرچووبوو.


وشە - سلێمان تاشان